ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ، ٩٠ هه‌زار دژبه‌ری شه‌ڕ و لایه‌نگری فه‌له‌ستین له شاری سیدنی ئۆستڕاڵیا دژ به ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، جوولیان ئاسانژ دامه‌زرێنه‌ری ویكیلیكس له‌و خۆپێشاندانه‌دا به‌شداری كردووه و خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌زه، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس، گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی به لێقه‌وماوانی شه‌ڕ و محاكمه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل به تۆمه‌تی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه پۆلیسی ئۆستڕاڵیا هه‌وڵی تێكدانی خۆپێشاندانه‌كه‌ی داوه به‌ڵام دیوانی باڵای وڵات به‌پێی یاسای ئازادی ڕاده‌ربڕین، مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و چالاكییه‌ی ده‌ركردووه.