ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌یان كه‌س له دانیشتووانی شاری به‌غدا له‌ئاست کاندیدکردنی “محەمەد شیاع سوودانی” بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و وێڕای گه‌ماڕۆی هێزه ئه‌منییه‌كان، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆپێشاندانیانكرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی عێراق، شه‌وی سێشه‌ممه دەیان کەس لەبەردەم نووسینگەی “محەمەد شیاع سوودانی” لە گەڕەکی “ئەسواق مەرکەزی” شاری به‌غدا وەک ناڕەزایەتییەک له‌ئاست کاندیدبوونی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئەلسوودانی” یەکێکە لە سەرکردەکانی حزبی “دەعوەی ئیسلامی” و چه‌ندین جار وه‌كوو وه‌زیر له چه‌ند ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌ركدار بووه و ئێستاش لەلایەن “نوری مالیکی“یەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی نوێی عه‌راق كاندیدكراوه.