ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی گوڵان، ماڵدزراوانی شیركه‌تی “ته‌راوه‌ت نۆوین” له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری قه‌زوێن كۆبوونه‌وه.
شیركه‌تی “ته‌راوه‌ت نۆوین” سه‌ر به پاسدارێكی ڕژیمه كه پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل وه‌رگرتووه و ئێستا نه ئۆتۆمبێله‌كانیان ڕاده‌ست ئه‌كات و نه پاره‌كانیان پێ ئه‌داته‌وه. زیاتر له یه‌ك ساڵ و نیوه ماڵدزراوانی ئه‌و شیركه‌ته له‌به‌رده‌م ئوستانداری، ده‌فته‌ری خامنه‌یی و نوێنه‌رانی مه‌جلیس، هه‌روه‌ها دادگوسته‌ری كۆ ئه‌بنه‌وه، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی نه‌چووه به ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه.