ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی بلژیك و مه‌راكش دژبه گه‌مارۆدانی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه، به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسڕائیل و ئاڵای فه‌له‌ستین، پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی غه‌زه ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و گه‌یشتنی یارمه‌تیه مرۆییه‌كان به ده‌ست خه‌ڵكی بێتاوانی ئه‌و ناوچه‌ی بوون. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران له بلژیك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
