ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی مه‌راكش و به‌حره‌ین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی دستبه‌جێی شه‌ڕ له غه‌زه بوون.
پاش بڕیاری ئه‌مریكا، ئاڵمان، ئۆستڕاڵیا و چه‌ند وڵاتی دیكه بۆ ڕاگرتنی یارمه‌تیه مرۆییه‌كان به ڕێكخراوی ئانڕۆوای سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، خه‌ڵكی ئاواره‌ی غه‌زه‌ش خۆپێشاندانیان كرد و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له مه‌راكش و به‌حره‌ین ڕژانه سه‌ر شه‌قام وخوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون. خۆپێشانده‌رانی به‌حره‌ینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كرانه‌وی سه‌فاره‌تی ئیسڕائیل له‌و وڵاته نیشان دا و خوازیاری داخستنی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له هێرشه‌كانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خان یوونس، ١٨٣ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٧٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی گه‌مارۆدانی خان یوونس، هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ی ڕه‌فه‌ح بوون و به‌هۆی بارینی باران و سه‌رماوه له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
