هه‌زاران كرێكاری شاره جۆراوجۆره‌كانی مێكزیك ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری سكاڵا له شیركه‌تی درووستكردنی پارچه‌ی ئۆتۆمبێلی “BBB”ی ئا‌مریكا به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كردن له كرێكاران بوون.
ئیتحادییه‌یه‌كی كرێكاری له مێكزیك له‌و حه‌وته‌یه ڕایگه‌یاند كه له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا و ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته داوایانكردووه كه سكاڵاكه‌یان له شیركه‌تێكی “BBB”ی ئا‌مریكا بباته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. به‌هۆی پێشێلكردنی مافی كرێكاران له مێكزیك، شیركه‌تی “BBB” له‌لایه‌ن ئیتحادییه‌كانی كرێكارییه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر كراوه تاكوو په‌روانه‌ی تیجارییه‌كانیان له وڵاتی مێكزیك هه‌ڵپه‌سێردرێت.