دانیشتووان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداری هه‌رێمی “فۆرات” ڕۆژی چوراشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵتی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا كۆبوونه‌وه و داوایان لە هێزە نێودەوڵەتییەكان كرت، كە كۆتایی بە بێدەنگیی بهێنن و ڕێگری بكه‌ن له قۆربانی بوونی زۆرتری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
هاوسەرۆكی خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی فورات له‌و كۆبوونه‌دا وتی: دەوڵەتی توركیه بە ئامانجی داگیركاریی، سووریا وێران دەكات، ئامانجی لەباربردنی پرۆژەی نەتەوەی دیموكراتیكی ئێمەیە كە سەرجەم گەلانی سووریا دەگرێتەخۆ، بە هێزی زەمینیی و ئاسمانیی هێرشدەكاتە سەر سەرتاسەری هەرێمەكە و بووەتە هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ده‌یان كه‌س. لە كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ كرا، كۆتایی بە بێدەنگیی خۆیان بهێنن، هەروەها داوا لە سەرجەم گەلی هەرێمەكە كراوە، كە لە دژی داگیركاریی بەرخودانی خۆیان بەهێز بكەن.