ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، به سه‌دان خۆپێشانده‌ری خه‌ڵكی شاری ر”كه‌ربه‌لا”ی عێراق ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه خۆپێشانده‌رانی خه‌ڵكی “كه‌ربه‌لا” به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی قۆربانیانی تیرۆری كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به كۆماری ئیسلامی، خوازیاری كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕژیم له عێراق بوون. خۆپێشانده‌رانی عێراقی ڕایانگه‌یاند: هۆكاری خراپی باری ئابووری عێراق ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه كه ئه‌و وڵاته‌ی وه‌كوو ئێران پڕ كردووه له گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد.