ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، لایه‌نگرانی “مۆقته‌دا سه‌در” دژبه كاندیدكردنی “محه‌ممه‌د شیاع ئه‌لسوودانی” كه له‌لایه‌ن “نووری مالكییه‌وه” بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاندید كراوه، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته‌یان داگیركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئاڵای عێراق، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی. به وته‌ی یه‌كێك له شایه‌تحاڵان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا هه‌وڵیان دا ڕێگری بكه‌ن له چوونه‌ژووره‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران بۆ ناو پاڕله‌مان، به‌ڵام خۆپێشانده‌ران خۆیان گه‌یانده پاڕله‌مان و دروشمه‌كانیان به‌رز كرده‌وه.