ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی گوڵان، به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو خه‌ڵكی به‌لووچ پاش نوێژی هه‌ینی دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ به خۆپێشاندان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی زاهیدان له‌سێداره‌دانی ده‌یان به‌ندكراوی به‌لووچیان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه مه‌حكووم كرد و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “برا گیانبه‌ختكردووه‌كه‌م تۆڵه‌ت ئه‌ستێنم”، “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “قه‌سه‌م به خۆێنی یاران كه وه‌ستاوین تا پایان”یان به‌رز كرده‌وه.