ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، خه‌ڵكی به‌نده‌رعه‌باس دژبه كۆژران و برینداربوونی دوو سووختبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
شه‌وی دووشه‌ممه ٣ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزه ئینتزامییه‌كانی به‌نده‌رعه‌باس به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سووختبه‌رێك به ناوی “ئه‌میرمحه‌ممه‌د چه‌تری سه‌حه‌ر” گیانی له‌ده‌ست دا و هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ش بریندار بوو. ڕۆژی سێشه‌ممه خه‌ڵكی توڕه‌ی به‌نده‌رعه‌باس به دورشمی “پۆلیسی قاتڵمان ناوێت” له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند: كه‌سانێك كه ملیاردی دزی ئه‌كه‌ن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئه‌منیه‌تیان دابین ده‌كرێت، به‌ڵام گه‌نجانی بێكاری وڵات بۆ چوار گاڵۆن سووته‌مه‌نی به فیشه‌ك ده‌كوژرێن.