ڕۆژی یه‌كشه‌مه ١٦ی گوڵان، شارومه‌ندانی به‌لووچی دانیشتووی ناوچه‌ی ته‌فتان له ئاست تاڵانكردنی مه‌عده‌نی زێڕی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، قه‌رارگای خاته‌مۆل‌ئه‌نبیای سپای پاسداران چالاكییه‌كانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی زێڕ له معده‌نی ته‌فتان ده‌ست پێكردووه و هیچ كرێكارێكی بوومی تێدا كار ناكات. خه‌ڵكی به‌لووچ له ئاست تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و پارێزگایه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ناڕازین و ده‌ڵێن: سه‌همی خه‌ڵكی به‌لووچ له سامانی ئه‌و پارێزگایه ته‌نیا فیشه‌ك، ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه‌یه، كاتێك كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تیش درووست ده‌كرێت داهاته‌كه‌ی بۆ حكوومه‌ته و له‌ناوبردنی ژینگه و كه‌شاوه‌رزی خه‌ڵكی پشكی جه‌ماوه‌ره.