شه‌وی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئابدانان له ئوستانی ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به كوژرانی “بامشاد سوله‌یمانخانی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌ران تێكهه‌ڵچوون و چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بامشاد سوله‌یمانخانی” خوێندكاری ته‌مه‌ن ٢١ ساڵی بواری میكانیك و دانیشتووی شاری دێهلۆڕان بوو كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ژه‌هرخوارد كرا و ڕۆژی ٧ی جۆزه‌ردان گیانی به‌خت كرد. خه‌ڵكی ئابدانان ڕۆژی ڕابردوو دژ به‌و جه‌نایه‌ته مانگرتنی گشتیان به‌ڕێوه‌برد و به‌شداری به‌رینیان له مه‌راسمی حه‌وته‌مین ڕۆژی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و لاو كرد. به‌كاتی شه‌و لاوانی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره به ئاگردانی لاستیك و وتنه‌وه‌ی دروشم شه‌قامه‌كانیان داخست. شایانی باسه كه ١٠ خۆپێشانده‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون و خه‌ڵكی تۆڕه‌ش ده‌فته‌ری ئیمام جومعه‌یان سووتاند.