ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له خاوه‌ن پیشه و بازه‌رگانانی شاره‌كانی كفری و كه‌لار له‌ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی ڕێگای نێوان ئه‌و دوو شاره خۆپێشاندانیانكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئامانج له‌و خۆپێشاندانه كرانه‌وه‌ی بازگه‌ی “قوڕیچای” له نێوان هه‌ردوو شارۆچكه‌ی كفری و دوزخورماتووه كه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه داخراوه. به‌وته‌ی یه‌كێك له خۆپێشانده‌ران، داخرانی ئەو بازگەیە، زیانێکی زۆری بەدانیشتوانی کفری و بەتایبەت کاسبکار و خاوەن کارەکان گەیاندووە، چونکە تاکە ڕێگایە بۆهاتنە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ ناوچەکە، بۆیە بەردەوام دەبین لەدەربڕینی ناڕەزایەتیەکانمان تا ئه‌و كاته‌ی ڕێگاكه ده‌كرێتوه.