ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ١١ و ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز ئێرانیان و دۆستانیان له وڵاتانی بلژیك، نیۆزله‌ند و ئاڵمان خۆپێشاندانێكی به‌رینیان به مه‌بستی پشتیوانی له ئاخێزی گه‌لانی ئێران به‌ڕێوه‌برد.
ڕۆژی شه‌ممه به سه‌دان كه‌س له ئێرانیان به‌دوای بانگه‌شه‌ی “به‌ره‌ی یه‌كگرتوو بۆ ئازادی ئێرانیان” له شاری بڕۆكسلی بلژیك كۆبوونه‌وه و وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری ئێرانیان بۆ گه‌یشتن به ئازادی ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها شه‌وی هه‌ینی له به‌ڕلینی ئاڵمان كۆمه‌ڵێك له ئێرانیان و دۆستانیان به مه‌بستی ئیدانه‌كردنی كۆمه‌ڵكۆژییه‌كانی كوردستان و به‌لووچستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزیان به‌ڕێوه‌برد كه چه‌ند كه‌سایه‌تی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ش تێیدا به‌شداربوون، له‌لایه‌كی دێكه‌وه ئێرانیان و دۆستانیان له وڵاتی نیووزله‌ند له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییدا جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد و داوایان له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته كرد سه‌فیری ڕژیم وه‌ده‌ر بنێت و هه‌نگاوی كرده‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی ئێران هه‌ڵبگرێت.