ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتی ئاڵمان بۆ جارێكی دیكه دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ڕژیم خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری فڕانكفۆرت به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ڕژیم و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركۆتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ڕاگرتنی سزای زیندان و سزادانی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ڕژیم بوون. به‌شداربووان هه‌روه‌ها داوایان كرد ده‌وڵه‌تی ئارڵمان ڕێگه نه‌دات ڕژیم مه‌راسمی ٢٢ی ڕێبه‌ندان له‌و وڵاته به‌ڕێوه ببات.
