ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوای ئەوەیكه ڕۆژی دووشه‌ممه خۆپیشاندانێک له دژی سیاسەتی ده‌وڵه‌تی سوئیس به نیسبه‌ت پێنه‌دانی مافی په‌نابه‌ریه‌تی بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەرێک لە به‌رامبه‌ر بینای پەرلەمانی ئه‌م وڵاته ئاگری لەخۆی بەردا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پۆلیسی سوئیس وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوە لە بۆندسبلاتز، ڕایگه‌یاند كه ئەو کەسە سوتاوییەکەی مەترسی دار نییه و بارودۆخی جێگیرە له ئێستادا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، کۆی ژمارەی بیانیەکان و ئەوانەی خەڵکی دەرەوەی سوئیسن و هەڵگری ڕەگەزنامەی ئه‌م وڵاته‌ن، ٣٨ له‌سه‌دی دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن و لە ئێستادا، بابەتی کۆچ و پەنابەران لەو وڵاتەدا جێی مشتومڕە.