کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە ئاخێزی جەماوەری ئێران و کۆردستان.

ئاخێزی جەماوەری لە کۆردستان و ئێران، کە بە دووای مەرگی ژینا ئەمینی، لە ژێر ئەشکەنجە و ئازاری هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران روویدا، گەیشتوەتە قۆناغیکی زۆر هەستیار، لە لاێکەوە هێزە سەرکۆتگەران، بەرانبەر بە تاکتیکی درۆست و ماندووی نەناسی کۆمەلانی خەلکی تینوی ئازادی، وەتەنگ هاتوون و دووای نزیک بە دوو حەوتوو، ماندوو و بێ ئاسۆ بوون و لە لاێکی دیکەوە ئەم خەباتە جەماوەریە رۆژ لە گەل رۆژ زیاتر بلێسە ئەکێشی و رووخانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی نیشانە کردووە و سەرەڕای گیانبەختکردنی دەیان کەس لە ئازیزترین رۆلەکانیان و بریندار بوون و دەسبەسەر کرانی هەزاران کەس بەو پەڕی لێبڕاو یەوە درۆشمی بۆ پێشەوە دەخۆێنن. ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەۆ پەڕی بێ دەسەلاتی خۆی، لە ناۆخۆی ۆلات رۆژی چوار شەممە دەستی داێە جینایەتێکی دیکە، لەو ديوی سنورەکان، لە هەرێمی کۆردستان و بارەگا و شوێنی ژیانی حیزبە سیاسیەکانی رۆژهەلاتی کۆردستانی کردە ئامانجی دەیان موشەک و درۆنی خۆکۆژ، کە لە ئاکامدا ژمارێک گیانبەختکردوو و برینداری لێ کەوتەتەو. ئێمە هەڵسوڕاوانی سیاسی حیزبەکانی ئێران و کۆردستان دانیشتوی شاری یوتۆبۆری سۆئید بۆ مەحکوم کردنی ئەم سەرەرۆییەی کۆماری ئیسلامی ئێران و بۆ پشتیوانی لە ئاخێزی ڕەوای کۆمەلانی خەڵکی کوردستان و ئێران بە مەبەستی راکێشانی بیروڕای گشتی جیهانی رێپێوانێک بە ڕێوە دەبەین. داوامان لە هەموو حیزبە سیاسی و ریکخراوە مەدەنیەکان و خەلکانی ئازادیخواز و سەر بە خۆ، دەکەین لەم رێپێوانە دا بەشداری بکەن.
شۆێن:Götaplatsen
رۆژی شەممە 2022_10_01
کاتژمێر 14,00

بابەتی پەیوەندیدار

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-