هه‌زاران كه‌س له كرێكاران كارخانه‌ی كه‌وش له كامبۆج ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی جۆزه‌ردان له چه‌ندنین شاری ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد و پاش داخستنی ڕێگای ناوچه‌ی “ساماكی”، تێكه‌ڵچوون له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران هاته‌ئاراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌سی كرێكارانی كارخانه‌ی كه‌وش له كامبۆج، سێ نوێنه‌ری ئه‌و كرێكارانه له شاری “كامپۆنگ چنانگ” له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی پزیشكی له كارخانه‌كان و وه‌رگرتنی مافه داراییه‌كانی دیكه‌یان بوون. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه بڵاو كراوه‌ته‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كه شێركه‌ته‌كانی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی كه‌وش و جلی ماركه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا، كارخانه‌كانیان بردووه‌ته ئه‌و وڵاته و ئه‌و كرێكارانه‌ش ناچار كراون به حه‌قده‌ستێكی كه‌م له‌و شوێنانه كار بن.