ڕۆژی سێشەممە ١١ی مانگی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی بۆكان بەناوی “ڕەحیم نەسروڵڵا پوور” تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی عەلی، خەڵکی گەڕەکی “میراوا”ی بۆکان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هۆکاری خۆکۆژیی ناوبراویان بۆ هەژاری و بێ‌کاری ناوبردووە، جێگای ئاماژه‌یه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له دوای ٤٢ ساڵ حوكمڕانی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا به‌ته‌واوه‌نی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه هه‌روه‌ك به‌لووچ و كورد و عه‌ره‌بی پشتگوێ خستووه و به هێچ شێوه‌یه‌ك له‌ڕووی ئابووریه‌وه هه‌وڵی گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری ئه‌و ناوچانه‌ی كه لێی نیشته‌جێن نادات و هه‌ر ساڵه له ئاماری به‌ڵاو كراوه‌ی خودی ڕژیم شاره كوردنشینه‌كان له سه‌ردێڕی هه‌ژاری و بێكاری له نێوان شاره‌كانی ئێران دیاری ده‌كات.