كرێكارێكی هه‌قته‌په، له دوای ڕێگریكردنی به‌رپرسانی له گۆڕینی كاره‌كه‌ی له وه‌رزییه‌وه بۆ گرێبه‌ستی فه‌رمی، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا كه له دوایین هه‌واڵدا په‌نجا له سه‌دی جه‌سته‌ی له ئاگردا سووتاوه.
به پێی ڕاپورته‌كان، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگری كشتوكاڵ و به هه‌ماهه‌نگی به‌شێك له به‌رپرسانی دیكه ڕێگه له گۆڕینی گرێبه‌ستی ئه‌م كرێكاره گیراوه. ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌م كرێكاره ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام له دوایین زانیارییه‌كاندا ئه‌و كه‌سه له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی ئه‌هوازدا داوده‌رمان ده‌كرێت.
