له‌ماوه‌ی كه‌مته‌ر له ٢٤ كاتژمێردا دوو كرێكاری پترۆشیمی ئیلام به‌ناوه‌كانی “عه‌لی محه‌ممه‌د كه‌ریمی” و “محه‌ممه‌د مه‌نسووری” له‌ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ر‌كرانیان له‌سه‌ركار و هه‌ژاری، له‌ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دووشەممە ١٧ی مانگی گەلاوێژ، “عەلی محەممەد کەریمی” خەڵکی شاری چواری سەر بە ئو‌ستانی ئیلام کە یەکێک لە کرێکارە دەرکراوەکانی پترۆشیمیی ئەو شارە بووە، لەڕێگەی بەکارهێنانی چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ڕۆژی ڕابردووش“ محەممەد مەنسووری “تەمەن ٣٢ ساڵ و یەکێکی دیکە لە کرێکارە دەرکراوەکانی ئەو شیركه‌ته لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیبوو. جێگای ئاماژه‌یه کە ئەم دوو هاووڵاتییە بە هۆی کێشەی ئابووری و هەژاریه‌وه خۆیان کوشتووە.