خوێندكارانی قۆناغه‌كانی نۆهه‌م و دوازده‌هه‌م له ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گوڵان، له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌باتكارانه دژبه سیاسه‌تی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ڕژیم واته به‌ڕێوه‌بردنی ئیمتحاناتی حزووری له باروودۆخی كۆرۆناییدا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ئه‌وان به درووشمی “ئیمتحانی حزووریمان ناوێ” خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمتحاناتی حزووری تا واكسینه كردنی گشت خوێندكاران بوون. ئه‌وان ڕایانگه‌یاند كه به حزوور له ژووره داخراوه‌كاندا، خۆیان و موعه‌لیمان ده‌كه‌ونه به‌رده‌م مه‌ترسیی تووش بوون به ویرووسی كۆرۆنا و پاشان له‌وانه‌یه ئه‌م نه‌خۆشییه بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان و باقیی خه‌ڵك بگوازنه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وانه به شێوه‌یه‌كی كارامه ڕێكخراون و به درووشمی واحید له ده‌یان شار به‌شێوه‌ی هاوكات به‌ڕێوه‌چوون. بێگومان ئه‌و بابه‌ته‌ش خۆی ده‌رخه‌ری بوونی ڕێبه‌رانی وشیاری ڕێكخه‌ره كه ده‌زانن كه‌ی، له‌كوێ و به چ شێوازێك به‌ره‌نگاری سیاسه‌تی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ڕژیم ببنه‌وه و له‌پێناو پاراستنی سڵامه‌تی خۆیان، موعه‌لیمان، ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیان و باقیی هاووڵاتییانیان تێبكۆشن. خوێندكارانی خه‌باتكار به‌ده‌ر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی كۆرۆنایی ڕژیمی ئیسلامی له ئاست بێده‌نگیی میدیاكان و وه‌حشیگه‌ریی هێزه ئینتزامی و لیباس شه‌خسییه‌كان له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندكاران ناڕازین.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ناوه‌ندی پیشه‌یی موعه‌لمانی ئێران (تاران)، ناوه‌ندی پیشه‌یی موعه‌لیمانی ئیسلامشار، ناوه‌ندی پیشه‌یی موعه‌لمانی گیلان به‌شێوه‌ی جیاجیا و ناوه‌ندی موعه‌لیمان و ئه‌نجومه‌نی موعه‌لیمانی ئۆستانی ئیسفه‌هان به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ڕاگه‌یه‌ندراو، هێرشی هێزه ئینتزامی و لیباس شه‌خسییه‌كانیان بۆسه‌ر خوێندكارانی ناڕازی به ئیمتحانی حزووری و لێدان و توندوتیژیی فیزیكی و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌وانیان مه‌حكووم كرد. پێشتریش ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی موعه‌لیمانی خوراسانی شۆمالی، ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی موعه‌لیمانی سه‌قز و زێوێ و ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی موعه‌لیمانی یه‌زد به‌شێوه‌ی جیاجیا چه‌ندین به‌یانییه‌یان بۆ مه‌حكووم كردنی هێرشی هێزه ئینتزامی و لیباس شه‌خسییه‌كان بۆسه‌ر خوێندكارانی ناڕازی به ئیمتحانی حزووری، ده‌ركردبوو.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خوێندارانی خه‌باتكار، به‌ده‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به ئیمتحاناتی حزووری، له‌ئاست كوالیتیی نزمی فێركاریی غه‌یره حزووری و كه‌موكۆڕیه‌كانی دیكه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. ئه‌وان له‌ئاست ئاماده‌نه‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی پێویست و به‌رنامه‌ڕێژیی گونجاو بۆ فێركاریی ئانلاین له‌لایه‌ن ئامووزش و په‌روه‌رش و مه‌دره‌سه‌كانه‌وه سكاڵایان هه‌یه و دژبه ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنی به‌شی هه‌ره‌زۆری خوێندارانی ئێران به كه‌ره‌سته‌ی فێركاریی ئانلاین و خۆكوژیی خوێندكاران له‌م پێوه‌نده‌دا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، زۆرێك له ڕاپۆرته‌كان نیشانیان دا كه خوێندكارانی ناوچه دووركه‌وته‌كان به ئینتێرنێت ده‌ستیان ڕاناگات. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه هۆكاری خۆكوژیی تازه‌لاوێكی خوێندكاری كچ له “رامهۆرمۆز”، نه‌بوونی توانای دابین كردنی مۆبایل و درێژه‌ی خوێندن بووه. هه‌روه‌ها نزیك به ٧ مانگ له‌مه‌وبه‌ر خوێندكارێكی ١١ ساڵ ته‌مه‌ن له به‌نده‌ری “ده‌یێر”ی ئۆستانی بووشێهر ده‌ستی دایه خوكوژی كه هۆكاره‌كه‌ی نه‌بوونی مۆبایل ڕاگه‌یه‌ندرابوو. به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی رامهۆرمۆز، له‌م شاره‌ستانه ٢٧ خوێندكاری تێدایه كه ئه‌مساڵ لانیكه‌م چوار هه‌زار كه‌سیان له ئامێری مۆبایل بۆ درێژه‌دانی خوێندن بێبه‌ری بوون.
زۆرێك له مه‌دره‌سه‌كانی ئێران، به‌تایبه‌ت له شارستانه چكۆله‌كان و دێهاته‌كان نه ته‌نیا له ئینتێرنێت، به‌ڵكوو له سه‌ره‌تاییترین ئیمكاناتی وه‌ك سه‌رپه‌نای ئه‌من، له وه‌رزی سه‌رمادا له كووره و له وه‌زری گه‌رمادا له كوولێر بێبه‌رین.
سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه، له‌گه‌ڵ درێژه‌ی قه‌یرانی ئابووری له ئێران و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ری قیمه‌ته‌كان زۆرێك له بنه‌ماڵه‌كان توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستیه‌كانی منداڵه‌كانیان نییه و ته‌نانه‌ت كڕینی مۆبایلێكیان به ئاسانی بۆ جێبه‌جێ نابێت.
به شێوه‌ی گشتی و به قه‌ولی هێندێك له به‌رپرسان ٣٠ له‌سه‌دی خوێندكارانی ئێران، واته نزیك به ٥ ملیۆن كه‌س، له كه‌ره‌سته‌ی زیره‌كی فێركردن بێبه‌هره‌ن و به‌هۆی داخرانی مه‌دره‌سه‌كان، له خوێندن وه‌دوا كه‌وتوون. یه‌كێك له سایته‌كانی سه‌ربه ڕژیم له‌مباره‌وه ده‌نووسێت كه ئه‌و ئاماره به‌ر له‌وه‌یكه هه‌واڵ به‌ئه‌ژمار بێت، ڕاگه‌یاندنی كاره‌ساتێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
به‌وته‌ی چاوه‌دێرانی سه‌ربه‌خۆ، ئاماری ڕاسته‌قینه یه‌كجار له ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌رتره. ئه‌و كه‌موكۆڕیانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێكرا بووه‌ته هۆی ده‌ست هه‌ڵگرن له خوێندنی زۆرێك له خوێندكاران. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاماری ده‌ست هه‌ڵگرتن له خوێندن له هێندێك له شارستانه‌كانی ئێران ٣٠ تا ٤٠ له‌سه‌ده. له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٩٩ ڕاگه‌یه‌ندرا كه ئاماری ده‌ست هه‌ڵگرتن له خوێندن له هێندێك له ناوچه‌كان تا ئاستێكی مه‌ترسیدار چووه‌ته‌سه‌ری. بۆ نموونه، ئاماری ڕه‌سمیی ئۆستانی خۆراسانی ره‌زه‌وی به ٤٠ هه‌زار حاڵه‌تی ده‌ست هه‌ڵگرتن له خوێندنه‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ٣٠٠ له‌سه‌دی نیشان ده‌دات. به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌كان له زۆربه‌ی ئۆستانه‌كانی ئێران ژماره‌ی كچانێك كه ده‌ستیان له خوێندن هه‌ڵگرتووه و یان به‌هۆكاری دیكه له خوێندن وه‌دواكه‌وتوون، زیاتر له ژماره‌ی كوڕانه. خوێندكارانێك كه ده‌ستیان له خوێندن هه‌ڵگرتووه ده‌كه‌ونه به‌رده‌م نه‌هامه‌تییه‌كانی وه‌ك ئێعتیاد. وازهێنان له خوێندن بۆ زۆرێك له منداڵان و تازه‌لاوان ده‌ستپێكی ده‌ورانێكی سه‌رگه‌ردانییه كه ده‌توانێ داهاتوویان به‌فیڕۆ بدات. ئه‌م نه‌هامه‌تییانه به‌ر له هه‌مووان به‌رۆكی خوێندكارانی بێبه‌ری له خوێندنی بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌كانی ئێران ده‌گرێ.
له یه‌ك كۆبه‌ندیدا پێویسته بڵێین كه سیاسه‌تی ڕژیم له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ بابه‌تی فێركاری له باروودۆخی كۆرۆناییدا، به‌ته‌واو مانا جه‌نایه‌تكارانه بووه. خه‌باتی خوێندكاران دژبه ئیمتحانی حزووری، به‌شێكی كاریگه‌ر له خه‌باتی گشت خوێندكاران، دایكان و باوكان و گشت هاووڵاتییانی پێشڕه‌و دژبه‌م سیاسه‌ته جه‌نایه‌تكارانه‌یه‌ی ڕژیمه. ئه‌م خه‌باته به‌شێكه له خه‌باتێكی گه‌وره‌تر دژبه سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا و مه‌سه‌له‌ی واكسیناسیۆن كه ئه‌م كاره‌ساتانه‌ی بۆ هاووڵاتییان و به‌تایبه‌ت جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش خوڵقاندووه. هه‌ربۆیه پێویسته ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكارانی قۆناغی نۆهه‌م و دوازده‌هه‌م و دایكان و باوكانیان، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵسه‌نگێندرێ و زۆرترین پشتیوانیی لێبكرێت.