کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

“خه‌ڵك ده‌كوژن و زمانیشیان درێژه‌”

ڕۆژی چوارشهممه١٤ی جۆزهردان، عهلی خامنهیی، ڕێبهری كۆماری ئیسلامی لهوتهتلوێزیۆنیهكانیدا ئاماژهی بهكوژرانی جۆرج فلۆید، پیاوهڕهشپێستهكهی كهلهلایهن پۆلیسی ئهمریكاوهكوژرا، كرد. ئهو سهبارهت بهوتهكانی سهرانی دهوڵهتی ئهمریكا وتی: “خهڵك دهكوژن و زمانیشیان درێژه‌”. ئهم ڕستهیهكهدهرخهری ئهوپهڕی بێشهرمیی خامنهییه، ڕێك وهسفی حاڵی خۆیهتی لهگشت دهورانی دهسهڵاتهكهیدا و بهتایبهت لهم مانگانهی دواییدا، لهجهرهیانی كوشتاری مانگی خهزهڵوهری ٩٨ و كوشتاری موسافرانی فڕۆكهئۆكراینیهكه‌.

لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئهم وتانهی خامنهیی بووهتهناوهرۆكی كهمپهینێكی بهرین بۆ ڕسواكردنی خۆی و ڕژیمی ئیسلامیی ئێران. لهم كهمپهینهدا بۆ جارێكی دیكهبهبۆنهی وتهی فریوكارانهی خامنهیی سهبارهت بهڕووداوهكانی ئهم دوایانهی ئهمریكا، پهرهوهندهی جهنایهتی بێ ئهژماری كۆماری ئیسلامی، لهماوهی ٤٢ ساڵی ڕابردوو، لهتۆڕهكۆمهڵایهتیهكاندا كراوهتهوه‌. واتهجهنایاتێك كهخامنهیی خۆی لهتاوانبارهسهرهكیهكانیهتی. ڕێكخراوهجیهانیهكان داكۆكیكاری مافی مرۆڤ لهوانهڕێكخراوی لێبۆردنی نێونهتهوهییش بهم كهمپهینهپهیوهست بوون.

قهتڵوعامهكانی دهیهی ٦٠ لهزیندانهكان، ئێعدامی بهكۆمهڵ لهكوردستان، كوشتاری خهڵكی ئاواییهكانی قاڕنا و قهڵاتان و ئیندرقاش و كانی مام سهید و قهتڵهزینجیرهییهكان، كوشتنی بههاییهكان، كوشتنی خهڵك لهجهرهیانی ئاخێزهجهماوهریهكانی ٣٠ی جۆزهردانی ساڵی ٦٠، ٩ی جۆزهردانی ٧١، پووشپهڕی ٧٨، خهرمانانی٧٩، جۆزهردانی٨٥، كوشتاری خهڵك لهجهرهیانی ئاخێزی ساڵهكانی ٨٨ تا ٩٠، ناسراو بهبزووتنهوهی سهوز، كوشتاری بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨، كوشتنی بهردهوامی كۆڵبهران، كوشتنی موسافرانی فڕۆكهئۆكراینیهكه بهپهدافهندی ههوایی سپای پاسداران، كوشتنی پهناخوازانی ئهفغانستانی، ئێعدامی بهندكراوانی سیاسی  كهلهماوهی ئهم ساڵانهدا هیچ كات كۆتایی نهبووهو گهلێك جهنایهتی دیكه، كهباس كردنیان بهڕاستی ههڵدانهوهی مێژووی بهژانیپڕ لهئاگر و خوێنی كۆمهڵگای ئێرانه‌‌. ههڵدانهوهی ئهم مێژوویهلهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا بووهتهیهكێك لهگهورهترین كهمپهینهكان دژبهكۆماری ئیسلامی لهتۆڕهكۆمهڵایهتیهكاندا.

كوژرانی دڵتهزێنی جۆرج فلۆیدی ٤٦ ساڵه، كۆمهڵگای ئهمریكای ههژاند و هاوشێوهی برووسكهیهك ئاگری بزووتنهوهیهكی مهزنی كۆمهڵایهتیی گهشاندهوه‌. لهماوهیهكی كورتدا ملیۆنان كهس لهخهڵكی عهداڵهتخواز لهپتر له١٤٠ شاری ئهمریكا هاتنهسهر شهقامهكان و دهنگی ناڕهزایهتیی خۆیان دژبهههڵاواردن و بێ عهداڵهتی و سیاسهتی ڕاسیستیی دهوڵهتی ئهمریكا بهرز كردهوه‌. ئهم حهرهكهتهكۆمهڵایهتیهبهرینهبهخێرایی سنوورهكانی ئهمریكای تێپهڕاند و دهیان شاری لهناوچهجۆراوجۆرهكانی جیهان گرتهوه‌. تهنیا ئاماژهبهخۆپیشاندانی ڕۆژی شهممه، كهلهیهك ڕۆژدا لهچهندین شاری گهورهی جیهان بهڕێوهچوو، بهرینایی ئهم مارشهمهزنهجیهانیهمان دژبهڕهگهزپهرستی و ههڵاواردن و بێ عهداڵهتی پێ نیشان دهدات.

ڕۆژی شهممه،سهرهڕای ئهو بهربهستانهی كهبهخاتری ڕێگری لهبڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا داسهپێندراون، ههزاران كهس لهزۆربهی شارهكانی ئۆرووپا لهناڕهزایهتی بهڕهگهزپهرستی و توندوتیژیی پۆلیس دژبهڕهشپێستهكان هاتنهسهر شهقامهكان. لهلهندهن ههزاران دانیشتووی ئهم شارهبهخۆپیشاندان لهبهرامبهر پاڕلهمانی ئینگلیس، دژبهههڵاواردنی ڕهگهزی لهئهمریكا و سیاسهتی ڕاسیستی لهئاست جیهاندا درووشمیان وتهوه‌. خۆپیشاندانی هاوشێوهلهباقیی شارهكانی دیكهی ئینگلیسیش بهڕێوهچوو.  ههزاران كهس لهپاریس، پێتهختی فهڕانسه، سهرهڕای بڕیاری پۆلیس سهبارهت بهڕێگری كردن لهبهڕێوهچوونی خۆپیشاندان، لهناڕهزایهتی بهتوندوتیژیی پۆلیسی ئهمریكا و فهڕانسهلهگهڵ ڕهشپێستهكان، هاتنهسهر شهقامهكان. ناڕازیان له ئاست توندوتیژیی پۆلیس دژبهڕهشپێستهكان و باقیی كهمینهكانی دیكهلهشارهكانی فهڕانسهلهوانهلیل و لیۆن، لهڕۆژی شهممهدا دهستیان دایهخۆپیشاندان. ههزار كهس لهدانیشتووانی بێرلین، پێتهختی ئاڵمانیش ڕۆژی شهممهلهناڕهزایهتی بهكوژرانی جۆرج فلۆید خۆپیشاندانێكی بهرینیان بهڕێوهبرد. یهكێك لهدرووشمهكانی بهشداربووانی خۆپیشاندانهكانی بێرلین ئهوهبوو: “بهبێ عهداڵهت، ئاشتیهك لهكار دا نییه‌”. خۆپیشاندانی هاوشێوهلهشارهكانی كۆڵن و دۆرسلدۆرفیش بهڕێوهچوو. شارهكانی وڵاتی ئیتالیاش ناوهندی شكۆداری ناڕهزایهتی دژبهڕهگهزپهرستی و سیاسهتی ڕاسیستیی دهوڵهتهكان بوون.

ههزاران كهس ڕۆژی شهممهلهشارهجۆراوجۆرهكانی ئۆسترالیا لهوانهسیدنی لهناڕهزایهتی بهڕهگهزپهرستی دهستیان دایهخۆپیشاندان. كانهدا و شاری تۆرێنتۆ شایهدی یهكێكی دیكهلهناڕهزایهتیهبهرینهكانی ڕۆژانی ڕابردوو بوو. لهسێئوول پێتهختی كۆرهی باشوور، ڕۆژی شهممهخهڵك بۆ دووههمین ڕۆژی  بهردهوام بۆ هاوپشتی لهگهڵ قوربانیانی ڕهگهزپهرستی هاتنهسهر شهقامهكان. لهپێتهختی توونێسیش ڕۆژی شهممهنهیارانی ڕهگهزپهرستی خوازیاری بهكردهوهدهرهاتنیعهداڵهتی پاش مهرگی جۆرج فلۆید بوون. بهشداربووان ههروهها لهم خۆپیشاندانهدا بهنیسبهت كارهساتی ڕهگهزپهرستی لهوڵاتهكهی خۆشیاندا ناڕهزایهتیان دهربڕی.

وتهدژهئامریكاییهكانی خامنهیی  و دارودهستهكانی دهورووبهری، نهتهنیا نهیتوانی جێگایهك بۆ ئهو و ڕژیمهكهی لهكهمپهینی جیهانیی دیفاع لهمافی پێشێلكراوی ڕهشپێستهكانی ئهمریكادا، بكاتهوه، بهڵكوو بوو بهسهمبۆلی بێشهرمیی خامنهیی و ڕسوایی زیاتری ڕژیمهكهشی. ئهگهر ناڕهزایهتیی بهرینی خهڵك لهشارهگهورهكانی ئهمریكا دژبهڕگهزپهرستی و ڕاسیسمی ڕیشهدار لهسیستهمی دهسهڵاتی ئهم وڵاته، ههڵچوونی تووڕهیی جهماوهرێكهكهلهههژاری و ههواڵاردن و بێ عهداڵهتی و ناكۆكیی چینایهتی وهگیان هاتوون، ئهگهر پشتوانیی خهڵك لهشوێنهجۆراوجۆرهكانی جیهان لهم ناڕهزایهتیانه، سهمبۆلی هاوپشتیی نێونهتهوهیی ئهو مرۆڤانهیهكهشهرمهزاری ڕهگهزپهرستییان بۆ قهبووڵ ناكرێت، دژهئامریكایی بوونی خامنهیی و ڕژیمهجهنایهتكارهكهی هیچ جێگهو پێگهیهكی لهم مارشهجیهانیهدا نییه‌. فرمێسكی درۆیین ڕشتنی خامنهیی بۆ كوژرانی جۆرج فلۆید، كهخۆی دهستی بهخوێنی دهیان ههزار كهس لهخهڵكی مافخوازی ئێران ڕهنگاندووه، تهنیا ڕیاكاری و ڕسواییه و هیچ بایهخیهكی نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-