بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، دوو گەنجی خەڵکی شارەکانی شاباد و سونقور کە بەمەبەستی مەلەکردن چووبوونە ناوچە گەشتیارییەکانی ئەو شارانە، بەهۆی ناشارەزابوون و هۆکاری تەندرووستی لهكاتی مهلهكردندا گیانیان لەدەستداوه.
بەپێی ئەو هەواڵە، ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆ گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی شاباد کە بەمەبەستی مهلهكردن چووبووە بەندئاوی شیانی ئەو شارە بەهۆکاری نادیار لە ئاوی ئەو بەندئاوەدا خنکاوە و لە لایەکی دیکەوە لاوێکی تەمەن ١٢ ساڵی دیکەی خەڵکی شاری سونقور کە لە ڕووباری گوندی باوڵەی ئەو شارە خەریکی مەڵە کردن بووە بەهۆی ناشارەزابوون لە مەلە کردن لە ئاوی ئەو ڕووبارەدا خنکاوە. جێگای ئاماژەیە تەرمی گەنجە خنکاوەکەی شاری شاباد پاش ٢٠ کاتژمێر لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە دۆزرایهوه و ڕادەستی پزیشکی یاسایی كرا.