بەرپرسی ڕێكخراوی ئاگر کوژێنەوە و ئیمێنی شارەداریی شاری مهاباد ڕایگەیاندووه: ڕۆژی دووشەممەی ئهم حهفتهیه، تەرمی پیاوێکی میانساڵیان لە بەنداوی شاری مهاباد دۆزیوهتهوه.
ناوبراو ڕایگەیاندووه: دوای ئەوەی کە خەڵک لە ڕێگەی تەلەفوونهوه ئاگاداریان کردینەوە کە پیاوێک لە بەنداوەکە خنکاوە، تیمی فریاكهوتن بۆ دۆزینەوەی دەست بە کار بوون و ٤ کەس لە غەواسەکانمان تەرمی بێ گیانی پیاوێکی میانساڵیان دۆزییەوە، بەڵام هۆی ئەو ڕووداوە و شێوازی خنکانی ئەو پیاوە نادیارە و تەرمی ئەو پیاوە بۆ لێکۆڵینەوە و دیتنەوەی هۆی خنکانی ناردراوەتە پزیشکی یاسایی.