پۆلیسی دهۆک ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: دوو منداڵ کە برای یەک بوون لە بیرێکی ئاودا لە دهۆک خنکاون.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی پۆلیسی دهۆک، دوو منداڵی تەمەن ١٠ ساڵان و ١١ ساڵان کە برای یەک بوون، لە بیرێکی ئاودا لە گەڕەکی “ماسیکێ”ی دهۆک خنکاون. ناسنامه‌ی ئه‌و دوو منداڵه بریتیه له: “وسام به‌شار سامی” و “حوسام به‌شار سامی” و دوای ده‌رهێنانیان له بیره‌كه، ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی پزیشكی یاسایی كراوه.