کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

خستنە خوارەوەی چەند درۆنێکی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەمریکاوە

خستنە خوارەوەی چەند درۆنێکی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەمریکاوە 2

ڕۆژی شەممە ٢٣ی جۆزەردان، ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاند کە چەند درۆنێکی کۆماری ئیسلامیی لە گەرووی هورمز خستووەتە خوارەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا “سێنتکۆم” ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو درۆنانە بە مەبەستی هێرش بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا ڕەوانە کرابوون. بە وتەی سێنتکۆم، هێزەکانی ئەمریکا پاش هەڵسەنگاندنی هەڕەشەکە، هەنگاوی پێویستیان هەڵگرتووە و ڕێگرییان لە گەیشتنی درۆنەکان بە ئامانجەکانیان کردووە. جێگای ئاماژەیە کە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە گەرووی هورمز هێشتا بە ڕووی هاتوچۆی کەشتیوانیدا کراوەیە و هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان بەردەوامە.