کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی تەندروستی موتەلیب ئەحمەدیان لە زیندانی ئێڤین

خراپی دۆخی تەندروستی موتەلیب ئەحمەدیان لە زیندانی ئێڤین 3

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو،موتەلیب ئەحمەدیانبەندکراوی سیاسیی کورد لە زیندانی ئێڤین، لەگەڵ خراپبوونی دۆخی تەندروستیی، هێشتا لە مافی وەرگرتنی دەرمان و خزمەتگوزارییە پزیشکییە پێویستەکان بێبەش کراوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، نەخۆشی شێرپەنجەی ناوبراو بۆ بەشەکانی دیکەی جەستەی بڵاو بووەتەوە و پاش گەڕانەوەی لە نەخۆشخانە، تووشی دابەزینی کێش بووە. هەروەها لە هەمان کاتدا، ناوبراو سەرەڕای خراپی دۆخی تەندروستی، لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە نەک تەنیا  لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی  پێویست بێبەش کراوە، بەڵکوو گوشارێکی زۆر خراوەتە سەری. شایانی باسە کە موتەلیب ئەحمەدیان لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە گواسترابووەوە و پاش ئەنجام دانی چەندین نەشتەرگەری، دیسان ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرابووەوە.