بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەندکراوێکی سیاسی و لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان بێبەش کراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئیلیا بن ڕەشید” کە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی دەستگردی ئیسفەهان کراوە، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە تۆمەتی “موحاربە و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵاتی” بەسەردا سەپێندراوە و مەترسی لە سەر گیانی هەیە. شایانی باسە کە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانی تاکوو ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
