کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

خاڵی لاوازی كرێكاران، نه‌بوونی ڕێكخراوی سه‌رتاسه‌رییه‌

كرێكارانی ناڕازی و خهڵكی مافخواز دژبهكۆماری ئیسلامی و خاوهنكاران لهكێشمهكێشێكی بهردهوام دان. مانگرتن، گردبوونهوه لهكارخانه، كۆبوونهوهلهبهرامبهر ئیداراتی دهوڵهتی و مهجلیس، بێ پسانهوهدرێژهی ههیه. چاوخشاندنێك بهسهرگرینگرین ڕووبهڕوو بوونهوهكانی حهفتهی ڕابردوو، كێشمهكێشێكی چینایهتیمان بهپانتایی ئێران پێ نیشان دهدات.

لهناو كرێكارانی مانگرتوو و بوێردا دهكرێ ئاماژهبهخهباتی كرێكارانی نهوت، گاز و پێترۆشیمی بكهین. دهیان ههزار كرێكاری ئهم ناوهندهسهنعهتییهسهرهكییه، پێداگر و پهیگیرانه، بۆ ٨٩مین ڕۆژی بهردهوام مانگرتنهكهیان درێژهپێدهدهن. ژمارهیهك لهم كرێكارانهڕۆژی چوارشهممه١٧ی مانگی خهرمانان، لهڕێگهی بهڕێوهبردنی كۆبوونهوهیهكی ناڕهزایهتی لهبهرامبهر بینای مهجلیس، خوازیاری جێبهجێ كردنی خواستی كرێكارانی مانگرتوو بوون. ئهم كرێكارانهلهنامهیهكدا بۆ وهزارهتی كار، وهزارهتی نهوت، نوێنهری مهجلیسی رامهۆرمۆز و نوێنهری مهجلیسی تاران داخوازییهكانیان ڕاگهیاند. چهند خواستێكی ئهم كرێكارانهبریتی بوون له‌: بردنهسهرهوهی ئاستی حهقدهست بۆ سهرووی ١٢ ملیۆن تمهن تا گۆڕینی گرێبهستهكان بهدایمی، بێدهسهڵات كردنی پهیمانكار و پێكهێنانی شوێنێكی ئهمن بۆ كار.

شۆرای ڕێكخستنی ناڕهزایهتییهكان ڕایگهیاند كهكرێكارانی پێترۆشیمییكاویانی عهسهلویهڕۆژی سێشهممه١٦ی مانگی خهرمانان لهناڕهزایهتی بهجێبهجێ نهكرانی بهڵێنییهكانی پهیمانكاران پاش دوو حهفتهگهڕانهوهبۆ سهر كار، دووبارهدهستیان داوهتهوهمانگرتن. بهڕێوهبهری كاویان عهسهلویه بێجگهلهپشت گوێ خستنی بهڵێنییهكان، ٥ كرێكاری مانگرتووشی بهئیدارهی ئیتلاعات ناساندووه‌. لهوڵام بهم پیلانگێڕییهدا، كرێكارارانی مانگرتوو ڕایانگهیاندووهكهتا گهڕانهوهی كرێكارانی دهستبهسهركراو بۆسهر كار و جێبهجێ كردنی خواستهكانیان، درێژهبهمانگرتن دهدهن.

ڕۆژی سێشهممه١٦ی مانگی خهرمانان، كرێكارانی پێترۆشیمیی بهندهری خومهینی كهساڵی ڕابردوو پاش كێشهی فراوان كهوتنهژێر چاوهدێریی شیركهتی عهمهلیاتیی غهیرهسهنعهتیی بهندهری ماهشههر، لهناڕهزایهتی بهم مهسهلهیهلهبهرامبهر پێترۆشیمیی بهندهری خومهینی دهستیان دایهكۆبوونهوه‌.

كرێكارانی پڕۆژهیی شیركهتیئێستیملهسایتی ١ی پێترۆشمیی بووشێهر ڕۆژی  دووشهممه٢٢ی مانگی خهرمانان دهستیان لهكار كێشایهوهو مانیان گرت. كرێكارانی مانگرتوو لهپهنا خواستهكانی دیكهیانهوهخوازیاری بردنهسهرهوهی حهقدهستهكان و گۆڕینی نهوبهتكاری به٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ مهرهخهسین.

بهدهر لهكرێكارانی نهوت و گاز و پێترۆشیمییهكان ژمارهیهك لهكرێكارانی ههفت تهپهلهڕۆژی سێشهممه١٦ی مانگی خهرمانان، لهناڕهزایهتی بهوڵام نهدانهوهی بهرپرسان بهخواستهكانیان دووبارهكۆبوونهوهیان بهڕێوهبرد. وهك دهوترێ كرێكارانی ناڕازی بهڕێوهبهرانی شیركهتیان لهشوێنی كار وهدهرناوهو دهرگای ئهم شوێنهیان بهستووه‌.

ههر لهو حهفتهیهدا كهئاماژهی پێكرا، كرێكارانی شارهداری لههێندێك شار لهوانهدهماوهند، هۆوهیزه، كوت عهبدوڵڵا، ئهلێشتهر و ئۆمیدیهكۆبوونهوهی ناڕهزایهتییان بهڕێوهبرد. ههموو ئهم كرێكارانهپهیمانین، حهقدهستی دواخراویان ههیه، حهقی بیمهكانیان پێنهدراوهو لهبهرابهر ویرووسی كۆرۆنادا نهپارێزراون.

ناڕهزایهتییهكی جێگهی ئاماژهی دیكه، كۆبوونهوهی هاوئاههنگی كرێكارانی ڕێگهی ئاسن لهچهندین شاره‌. ئهم كرێكارانهڕۆژی دووشهممه٢٢ی مانگی خهرمانان ههڕهشهكانی پهیمانكار سهبارهت بهدهركردنی كرێكارانیان بههیچ دانا و كۆبوونهوهیان بهڕێوهبرد و خوازیاری باشتر كردنی باروودۆخی كار، ڕیزبهندی و بردنهسهرهوهی ئاستی حهقدهستهكان بوون.

لهكێشمهكێشی نێوان ئیدارهئامووزش و پهروهرشی ڕژیم و كارنامهسهوزهكاندا گهلێك خاڵی گرینگی تێدا شاراوهیه‌. كارنامهسهوزهكان كهسانێكن كهلهتاقیكردنهوهی دامهزراندنی ئامووزش و پهروهرشدا سهركهوتوو بوون بهڵام دانهمهزراون. ئهم كهسانهلهڕێكهوتی ٢٠ی خهرمانانهوهلهبهرامبهر مهجلیس و ئیدارهی ئامووزش و پهروهرش كۆبوونهتهوه‌‌ و خوازیاری دامهزراندنیانن. هێندێك لهناڕازیان شهوانهش لهشوێنی كۆبوونهوهكهدهمێننهوهو پهیگیری خواستهكانیانن.

ئهم كۆبوونهوانهههروا درێژهیان ههیهو بهدهیان جار لهلایهن مهئموورانهوههێرشیان كراوهتهسهر، بهڵام سهركوتگهران نهیانتوانیوهبڵاوهبهناڕازیان بكهن.

ناڕهزایهتییهكی دیكهكهپێویستهئاماژهی پێبكرێت دهست لهكار كێشانهوهی بهكۆمهڵی كارمهندانی ئامووزش و پهروهرشه‌. ئهم دهست لهكار كێشانهوهیهكهلهڕێكهوتی ١٩ی خهرمانان لهشارستانیسێمیرۆمی ئۆستانی ئیسفههان دهستیپێكرد لهكهمتر لهیهك ڕۆژدا ئیداراتی سهرتاسهری ئێرانی گرتهوه‌. هاوسهنگ نهبوونی حهقدهستهكان لهگهڵ ٤٤ سهعات كاری ئیداری و سڕینهوهی بهردهوامی پۆستهپهسندكراوهكان، نهدرانیفهوقولعادهی ویژه“‌ و لهبهرچاونهگرتنی بڕوانامهی دووههم و پێنهدانی سهری وهختی ئیزافهكاری، لههۆكارهسهرهكییهكانی ئهم دهست لهكار كێشانهوهیهڕاگهیهندراوه‌.

كۆبوونهوهی ناڕهزایهتیی پێرسۆنێلی شیركهتیی موخابرات بۆ گۆڕینی پێگهی كاتییان بهدایمی، ڕێكهوتی ١٧ی خهرمانان بۆ دووههمین ڕۆژی بهردهوام درێژهی بوو. بهشێك لهم كرێكارانهلهوانهكرێكارانی قۆم بێجگهلهخواستی گۆڕینی وهزعییهت، چهند مانگ حهقدهستی دواخراویشیان ههیهكهپێویستهپێیان بدرێت.

ههروهها ژمارهیهك لهموعهلیمان ڕۆژی چوارشهممه١٧ی مانگی خهرمانان، لهڕێگهی بهڕێوهبردنی كۆبوونهوهی ناڕهزایهتی لهبهرامبهر بینای مهجلیس خوازیاری جێبهجێ كردنی خواستهكانیان بوون.

بهشداربووانی ئهم كۆبوونهوهیههۆكاری كۆبوونهوهكهی خۆیان ناڕهزایهتی بهبهڕێوهنهچوونی گهڵاڵهی ڕیزبهندیی موعهلمیان ڕاگهیاندووه‌.

ههر لهم حهفتهی كهئاماژهی پێكرا خانهنشینكراوانی مهعدهنی سووسهنگێرد بهئامانجی وهدیهێنانی خواستی بردنهسهرهوهی حهقدهستهكان بهنیسبهتی تهوهرۆم، چوونهتاران و لهبهرامبهر مهجلیس كۆبوونهوهیان بهڕێوهبرد.

ئهگهرچی مانگرتن و كۆبوونهوهیناڕهزایهتیی گرینگ، زۆر زیاتر لهو ژمارهیهن كهباسیان لێكرا، بهڵام ههر ئهو چهند نموونهیهبهڕوونی نیشانی دهدهن كهئهم ڕژیمهئیفلاس هێناو و گهندهڵهنهتهنیا لهبهرامبهر جۆرهكانی ویرووسی كۆرۆنا، بهڵكوو تهنانهت لهپێدانی سهری وهختی حهقدهست و چارهسهر كردنی باقیی كێشهكانی كرێكاران، كارمهندان و موعهلیمان، داماو و بێتوانایه‌.

خاوهنكارانی تهماعكاریش، لهم باروودۆخهبۆ چهوساندنهوهی زیاتری كرێكاران كهڵك وهردهگرن.

كرێكاران و كارمهندانێك كهداهاتهكهیان بهشی ژیانیان ناكات و حهقدهست و حقوقهكانیان كهمهو حهقی بیمهكانیان سهری وهخت پێنادرێ، پێویستهلهخۆیان بپرسن كهبۆچی دهبێ بۆ گهیشتن بهم حقوق و حهقدهستانهئهو ههمووهسهختییهتهحهمول بكهن. چ شتێك دهبێتههۆی ئهوهیكهڕژیمی قهیران لێدراو و خاوهنكارانی چهوسێنهر بهمجۆرهلهگهڵ كرێكاران ههڵسووكهوت بكهن؟ وڵامی ئهم پرسیارهئهو خاڵهلاوازهیهكهلهنهبوونی ڕێكخراوی سیاسیی چینایهتی و سهراسهریی كرێكارانهوه‌‌ سهرچاوهدهگرێت. ههڵسووڕوانی كرێكاری خۆیان لهم خاڵهلاوازهئاگادارن و كرێكارانی مانگرتووی نهوت، گاز و پێترۆشیمییهكان لهپێناو چارهسهر كردنی ئهم كێشهبنهڕهتییهگهلێك پێشڕهویان كردووهكهدهكرێ دهرسیان لێوهربگیرێت و دهستكهوتهكانیان لهباقی ناوهندهكانی كاردا دهوڵهمهندتر بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-