ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ژێر گوشاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم، دادگای سیمنان حۆكمی به زه‌وتكردنی ماڵ و موڵكی به‌هاییه‌كانی ئه‌و ئوستانه دا.
به‌وته‌ی پارێزه‌رێكی دادگوسته‌ری، ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كاتێك گرینگی خۆی نیشان ده‌دات كه له ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره‌تره‌وه پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵكوژركردنی به‌هاییه‌كانی ئێرانی له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه تێدا ده‌بێنی. ئه‌و پارێزه‌ره هه‌روه‌ها وتی: چاره‌نووسی ناوچه‌كانی “ڕه‌وشه‌نكووه” و “ئه‌یوه‌ل”ی مازه‌نده‌ران بۆ به‌هاییه‌كانی سیمنانیش دووپات ده‌بێته‌وه و هه‌ر ئه‌و جۆره به لۆدێر ماڵ و موڵكی به‌هاییه‌كانی مازه‌نده‌رانیان ڕووخاند، ماڵ و موڵكی به‌هاییه‌كانی سمنانیش ده‌وڕۆخێنن.