کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

حکومەتی ئیسلامی و یاریی دوو لایەنەی سەرکوتی بە ئاشکرا و خۆفریودان

  

  خامنەیی جارێکی تر قسەی بۆ کۆمەڵێک لە بەسیجیەکان کرد و هەمان وڕێنە و تەحلیلی ڕەوان پەرێشانەی خۆی پشکەش کرد:” دوژمن هێرشی هێناوە،نایارانمان ژمارەیەک ئاژاوەگێڕن،ناڕازیان غافڵ، فریو خواردو، تیرۆتیست، بەکرێگێراو و تەحریک کراو لە لایەن هێزە دەرەکیەکانەوەن.”

  ئەگەر چاوێک لە سوخەنڕانی حەفتە و مانگەکانی کۆتایی حکومەتەکانی محەممەد ڕەزا شا، سەدام حسێن، چائۆشسکۆ، قەزەفای، حوسنی موبارەک، پینۆشە و باقی دیکتاتۆڕە ڕوخاوەکان بکەین، دەبینین کە قسەکانی کۆتایی گشت ستەمکارەکان گەلێک خاڵی وەک یەکی تێدایە. ژیان بەسەربردن لە دنیای هاوتەریب و بڕانی پێووەندی لەگەڵ واقعیەت، گومان و خۆفریودان، ڕەوان پەرێشانی و دوژمن دروست کردن و دوژمن هەراسی یەکێک لە پێناسەکانیانە. لە بارودۆخێکدا کە بە ملیۆن کەس لەگەڵ حکومەتی ئیسلامی دژایەتیەکان هەیە و خوازیاری ڕوخانین، زیاتر لە چوارسەد و سی کەس لە ناڕەزایەتیەکانی دوو مانگی ڕابردودا لە لایەن حکومەتەوە کوژراون و زیاتر لە پازدە هەزار کەس زیندانی و بە هەزاران کەسیش بریندار بوون، خامنەیی نەیارەکانی خۆی و حکومەتی ئیسلامی بەم شێوەیە گەوجانە هەڵدەسەنگێنێ.

  خامنەیی و سەرانی نیزامی، ئەمنیەتی و ئیداری حکومەتی ئیسلامی بەم شێوەیە دەستیان داوەتە سەرکوتی ئاشکرا و توندوتیژ. هەڵسوکەتی ڕژیم و داعش لە بەرخورد لەگەڵ ئەسیرانی جەنگی خاوەنی گەلێک خاڵی هاوبەشن. وەحشیگەری هەرچی زیاتر لەگەڵ لاوانی کچ و کوڕ، کوشتنی نەخۆش و بریندارانی زیندانی کراوی تێدا دەبیندرێت. بەڵام حکومەتی ئیسلامی هاوکات بە شێوەیەکی عەوامفریوانە خەریکی پەرەدانە بە ناسیۆنالیزمێکی توندڕەو سەبارەت بە سنورەکان، ئاڵا و سرودی نیشتمانی. ڕژیمێک کە خەڵک بە ڕەسمیەت ناناسێ و باس لە ئوممەتی ئیسلامی دەکات، لەنەکاو بۆ بردنەوەی یاری تۆپی پێی تیمی کۆماری ئیسلامی بە دەستێکی پەرچەم و بەدەستەکەی تری باتومی پێیە و خەریکە دەڕەقسێ. حکومەتێک کە قەرار بوو شۆڕشی ئیسلامی هەناردەی دەرەوە بکات، لە ئێستادا بۆ سەرکەوتن بەسەر تیمێکی دەستی دو و سێ دا، بەکرێگیراوانی هێناوەتە هەڵپەڕین. لە هەمانحاڵدا کە خامنەیی باس لە سەرکوتی توند  و بەرین دەکات، بەرپرسانی حکومەت و یارانی بەیتی خامنەیی لەگەڵ ئەو ئیسلاح خوازانەدا خەریکی مزاکرەن کە خۆیان لە دەسەڵات وەدەریان ناون و لە نێو خەڵکدا پەڕاوێز کەوتون.

   بەڵام ڕاستیەکان گەلێک لەوە سەرسەخت ترن کە بە قسە بێ ناوەرۆکەکانی خامنەیی داپۆشرێن. خەباتی خەڵکی کوردستان و هەموو ئێران لەوە بەهێز تر و بەرین ترە کە بە ڕەد کردنەوەی خامنەیی و حکومەتی ئیسلامی مەیدان چۆڵبکات. ئەم خەباتە رۆژ لەگەڵ رۆژ زیاتر گەشە دەکات و کامڵ دەبێت. لە ئێستادا دەبینین کە بەشوێن مانگرتنی گشتی خەڵکی کوردستاندا مانگرتنی کامیۆنداران و شۆفیرانی کامیۆنەکان شکڵ دەگرێت. کرێکارانی یەکەکانی بەرهەمهێنانی جۆراجۆر، یەک لەدوای یەک بە مانگرتنەکانەوە پەیوەست دەبن.

  سەرەتای کۆتایی حکومەتی ئیسلامی دەستی پێکردوە، سەرانی حکومەتیش ئەمەیان بەباشی هەست پێکردوە. نە سەرکوت و نە پیلانە ڕەنگاو ڕەنگەکانیان ناتوانێ ئەوان لە ئاگری قین و توڕەیی خەڵک ڕزگار بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-