ڕۆژی ٤ی ژانویه‌ی ٢٠٢١، دادگای تاوانه‌كانی ناوه‌ندی له‌نده‌ن، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی جوولیان ئاسانژ، دامه‌زرێنه‌ری وێبسایتی ویكیلیكس، ئه‌نجام دا و خواستی گهڕاندنه‌وهی ناوبراوی بۆ ئه‌مریكا ڕه‌ت كرده‌وه. پارێزه‌رانی جوولیان ئاسانژ، له‌م دادگایه‌دا ڕایانگه‌یاند كه موحاكمه‌ی ناوبراو، له‌ژێر گوشاره‌كانی دوناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هۆكاری سیاسیی له‌پشته و گهڕاندنه‌وهی ئاسانژ، پیشه‌ی باقیی هه‌واڵنێران ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. “وهنێسا باریتسێر“، قازیی دادگا، دیفاعییاتی پارێزه‌رانی ئاسانژی قه‌بووڵ نه‌كرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام به‌و هۆكاره‌ی كه ئه‌گه‌ر جوولیان ئاسانژ ڕاده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌مریكا بكرێت، ئه‌گه‌ری خۆكوژیی ناوبراو یه‌كجار ده‌ڕواته سه‌رێ، له گهڕاندنه‌وهی ناوبراو بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، خۆی بوارد. خاڵی جێگای سه‌ره‌نج ئه‌وه‌یه كه قازی باریتسێر، له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ گه‌ڕانده‌وه‌ی ئاسانژ، پشتیوانیی له بۆچوونی دۆناڵد ترامپ كرد و ته‌نانه‌ت پێناسه‌ی دژه‌مرۆیی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاشی قه‌بووڵ كرد كه گۆیا ڕۆژنامه‌وانی لێكۆڵه‌ر، سیخوڕه و ڕاشیگه‌یاند كه ناوبراو به له‌قاودانی جهنایاتی جه‌نگی، یاسای په‌یوه‌ندیدار به پاراستنی نهێنییه ڕه‌سمیه‌كانی ده‌وڵه‌تی بریتانیای خستووه‌ته ژێر پێوه. ئاسانژ كه له دایكبووی ئۆسترالیایه، له ساڵی ٢٠١٠دا پتر له ٧٠٠ هه‌زار به‌ڵگه‌ی نهێنیی نیزامی و دیپلۆماتیكی ئه‌مریكای، به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی حزووری هێزی نیزامی ئه‌م وڵاته له عێراق و ئه‌فغانستان، بڵاو كرده‌وه. هه‌ربۆیه، به ئیحتمالی زۆر، له ئه‌گه‌ری گهڕاندنه‌وهی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به تۆمه‌تی له‌قاودانی نهێنیی ده‌وڵه‌تی و نیزامی و سیخوڕی و خستنه ژێر مه‌ترسیی ئه‌منییه‌تی گشتیی ئه‌مریكا و گیانی خه‌ڵك، لانیكه‌م چه‌ندین جار به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم بكرێ.
بێگومان، بڕیاری قازی وهنێسا باریتسێر، واته ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی خواستی ده‌وڵه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ گهڕاندنه‌وهی جوولیان ئاسانژ و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ زیندانی ئه‌مریكا، بۆ داكۆكیكارانی ئاسانژ و چالاكانی بواری ئازادیی چاپه‌مه‌نی، خۆی جۆرێك له سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته. ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا میدیاكانی سه‌ربه ده‌وڵه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا، هه‌وڵیان دا تا په‌رده به‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئاسانژ داده‌ن و له تاریكی‌دا بیهێڵنه‌وه، به‌ڵام مرۆڤی ئازاده و تێكۆشه‌رانی ڕێگای ئازادیی چاپه‌مه‌نی و بیروڕا، به‌رده‌وام هه‌وڵیان دا تا ئه‌م دۆسیه‌یه، له ناوه‌ندی سه‌ره‌نجی بیروڕای گشتیدا ڕابگرن. ئه‌م چالاكییانه، هه‌زینه‌ی سیاسیی ڕێكه‌وتنی ئیحتمالیی ده‌وڵه‌تی ئینگلیسی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، به‌ئامانجی گهڕاندنه‌وهی ئاسانژ و زیندانی كردنی بێسنووری ناوبراو، به‌هۆی له‌قاودانی جهنایاتی جه‌نگی و جه‌نایه‌ت دژبه مرۆڤایه‌تی له عێراق و ئه‌فغانستان، یه‌كجار قورس‌تر كردووه.
به‌ڵام دامه‌زرێنه‌ری ویكیلیكس هێشتا له زیندان ئازاد نه‌بووه و له‌نێوان حوكمی ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی خواستی گهڕاندنه‌وهی ناوبراو بۆ ئه‌مریكا تا ئازادیی یه‌كجاریی و بێ شه‌رت و مه‌رج، ڕێگایه‌كی دوورودرێژ له‌به‌ره. له ئێستادا ئاسانژ له زیندانی “بێلمارش“ی له‌نده‌ن، له باروودۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی و له‌ژێر گوشاری ده‌روونیدا، به‌سه‌ر ده‌بات. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه داوای پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر حوكمی دادگای ناوبراو ده‌كات و ئه‌وه‌ش خۆی پڕۆسه‌ی مانه‌وه‌ی ناوبراو له زیندان و پێڕاگه‌یشتنی نیهایی به دۆسیه‌كه‌ی درێژخایه‌نتر ده‌كات. بۆ ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكا و ئینگلیس، شوێنی زیندانی كردنی ئاسانژ له ئه‌مریكا بێت یان له ئینگلیس و سۆئێد، زۆر گرینگ نییه. ئه‌وه‌یكه به‌لایانه‌وه یه‌كجار گرینگه، ئه‌وه‌یه كه ناوبراو له ژوورێكی قایم و ئاسنیندا ڕابگیرێت، جێگایه‌ك كه توانای جه‌سته‌یی و ڕووحیی ناوبراو به‌ره‌به‌ره بتوێنێته‌وه و بێده‌نگی كات. ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكا و بریتانیا، به‌نیازن به زیندانی كردنی ئاسانژ، ده‌رسی عیبره‌ت بده‌ن به ڕۆژنامه‌وانان و تێكۆشه‌ران و داكۆكیكارانی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و پێیان بڵێن كه گیان دان له گۆشه‌ی زیندان، لانیكه‌م به‌هایه‌كه كه ده‌بێ به‌خاتری دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ جهنایاتی جه‌نگی و جه‌نایه‌ت دژبه مرۆڤایه‌تی، بیده‌ن. ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكا و بریتانیا، به‌ند كردنی ئاسانژ، به سه‌ركه‌وتنی خۆیان دێننه ئه‌ژمار، به‌ڵام دۆسیه‌ی ئاسانژ، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی جهنایاتی جه‌نگیی ئه‌م دوو هێزه ئیمپریالیسته تێكه‌ڵ بووه، كه ته‌نانه‌ت به‌ند كردنه‌كه‌شی، ڕسوایی زیاتری ئه‌م هێزانه به‌دوای خۆیدا دێنێ.
“جوولیان ئاسانژ“یش هه‌روه‌ك “ئێدوارد سنۆدێن“، له زومره‌ی نه‌یارانی نه‌زمی زاڵه كه بۆ جۆرێكی نوێ له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا، بۆ دونیایه‌كی باشتر، بۆ دونیایه‌كی به‌دوور له جه‌نایه‌ت دژبه مرۆڤایه‌تی، خه‌بات ده‌كات و داكۆكیكاری كه‌سانێكه كه نه ته‌نیا له لایه‌ن نیزامه دیكتاتۆر و ئۆتۆریتهخوازهكان، به‌ڵكوو له لایه‌ن دهوڵهتانێكهوه كه ئیدیعای نوێنه‌رایه‌تیی دیمۆكراسیی نموونه ده‌كه‌ن، ده‌كوژرێن و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
ئاسانژ زه‌مانێك وتی كه فه‌لسه‌فه‌ی ویكیلیكس له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه: “نهێنییه‌كان بۆیه بوونیان هه‌یه كه ئاشكرا بكرێن. هه‌موو زانیارییه نهێنییه‌كان، ماهییه‌تی ئاشكرابوونیان هه‌یه و ده‌كرێ بخرێنه ئیختیار هاووڵاتییانه‌وه. موده‌عییانی دیمۆكراسی و ڕێبه‌رانی سیاسی، نابێ هیچ شتێك بشارنه‌وه. ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ی گشتی ڕێبه‌رانی سیاسی هاوچه‌شنی ڕه‌فتاری گشتی و تایبه‌تی ئه‌وان بێت، سیستمه‌كانی دیمۆكراسی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ له “زانیاری بڵاوكردنه‌وه” بترسێن. كاتێك كه به‌رپرسێكی سیاسی له به‌رچاوی خه‌ڵك شتێك ده‌ڵێت و له خهڵوهتیدا شتێكی‌تر ده‌كات، بۆچی ده‌بێ له‌ناو ئه‌مجۆره سیستمه دیمۆكراسییانهدا، ڕۆژنامه‌وانان بێده‌نگ بن؟” ئاسانژ له سه‌رده‌می چالاكییه‌كانیدا، به‌م بنه‌مایه پێبه‌ند مایه‌وه.
ئاسانژ ڕێك له‌به‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له لایه‌ن زلهێزه‌كانی سه‌رمایه‌داریی جیهانییه‌وه كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، زیندانی كراوه. هه‌ر بۆیه له لایه‌ن مرۆڤه ئازادیخوازه‌كان، گرووپه‌كانی داكۆكیكاری ئازادیی چاپه‌مه‌نی و مافی مرۆڤ له ئاست جیهانیدا، پشتیوانیی لێده‌كرێت. ئاسانژ ڕایگه‌یاندووه كه “ئه‌گه‌ر درۆ ده‌توانێ ده‌ستپێكی شه‌ڕ بێت، حه‌قیقه‌تیش ده‌توانێ ده‌ستپێكی ئاشتی بێت“. پێداگریی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا بۆ گه‌ڕانده‌نه‌وه‌ی ئاسانژ و درێژه‌ی به‌ندكردنی له زیندانی “بێلمارش“، نه ته‌نیا پێشێلكردنی ئاشكرای ئازادیی چاپه‌مه‌نی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بریتانیا و سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ئه‌ژمار دێت، به‌ڵكوو مافی سه‌ره‌تایی مرۆڤه‌كان بۆ ئاشكرا كردنی حه‌قیقه‌ت و چالاكیی له‌پێناو پێكهێنانی جیهانێكی به‌دوور له جه‌نایه‌تی جه‌نگی و جه‌نایه‌ت دژبه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، به‌ئاشكرا پێشێل ده‌كات. پێویسته له مافی ئینسانیی و دیمۆكراتیكی جوولیان ئاسانژ، له به‌رامبه‌ر ملهوڕیی زلهێزه‌كانی سه‌رمایه‌داریدا، په‌یگیرانه پشتیوانی بكه‌ین.