ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا ڕۆژی شهممه ١٣ی مانگی جۆزهردان ڕایگهیاند، ئەمریکا سیستەمی موشەکیی هیمارسی درێژمهودای له ڕۆژئاوای كوردستان جێگیر كردووه.
بهپێی ئهو ڕاپۆرته، سیستەمە موشەکییەکەی ئەمریکا لە پارێزگای دێرەزور له ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگیرکراون کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات دایە. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە تورکیا چەندین جارە داوای له دهوڵهتی ئامریكا كردووه كه كۆتایی به بونی خۆی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبهڕێوهبهری ڕۆژئاوا بێنێت.