بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ناوەندى ڕاگەیاندنی هێزەکانی “هەسەدە” کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاو کراوەتەوە، دەوڵەتی تورکیە بەمەبەستی پەلاماری سەربازیی بۆ سهر شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، میلیشیاکانی “دەستەی تەحریری شام”ی لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کانتۆنی عەفرین بڵاوەپێکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بڵاوەپێکردنی ئەو چەکدارانە لە کانتۆنی عەفرین لەکاتێکدایە، کە ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیە خۆی بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی نوێی داگیرکاریی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریە ئامادە دەکات.