به‌رپرسانی ئیداره‌ی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی ئیلام ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایانگه‌یاند: سێ شاری “ئابدانان“، “ئه‌یوان” و “ده‌ڕه‌شار” له دۆخی سووری كۆڕۆنا و شاره‌كانی “به‌دره“، “مه‌له‌كشایی” و “مێهران” له دۆخی نارنجیدان.
به پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئیداره‌ی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی ئیلام، تا ئێستا له‌و ئوستانه ٨١ هه‌زار و ١٨٦ كه‌س تووشی نه‌خۆشی كۆڕۆنا بوون و ٧٩ هه‌زار و ٩٩ كه‌سیش به‌هۆی كۆڕۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌ی ڕابردوودا ڕێژه‌ی تووشبووان له‌و ئوستانه به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌بێ خه‌ڵك پڕۆتۆكۆله‌كانی بێهداشت و ده‌رمان به‌ڕێوه ببه‌ن.