لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، دهزگای قهزایی ڕژیم سزای زیندانی كردن و زەربەی قامچی بهسهر ٦ كهسی ئازادیخوازدا سهپاندووه.
بهپێی ڕاپۆرتهكان،”کەژاڵ وەتەنپوور”، چالاکی بواری مافەکانی ژنان و منداڵان بەمەبەستی جێبەکردنی سزای بەندکردنەکەی بۆ ئیدارەی جێبەجێکردنی سزاکانی ئیلامهوه بانگکرا،”کەژاڵ وەتەنپوور”، دەرچووی کارناسی باڵای ماف و چالاکی بواری مافەکانی ژنان و منداڵان، کە لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئیلام دەستبەسەرکرابوو و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، لەلایەن ئیدارەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ئیلام بانگ کرا.”سوهەیلا موتاعی”، خەڵکی دێولان، کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی ئەم دواییەدا دوو جار دەستبەسەرکرابوو؛ بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی سنە گواسترایهوە. ههروهوها،”سەیفوڵڵا حوسێنی”، مامۆستای ئاینیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان، سزای ١٧ ساڵ بەندکردن، ٧٤ زەربە قامچی و ٢ ساڵ دوورخستنەوەی بۆ ئەردەبیل و داماڵینی بەرگی مامۆستایەتی بەسەردا سەپێندرا.شایانی باسه، دوو لاوی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی “پارسا کەریمی” و “کیانووش ئەعزەمی” و هەروەها مێرمنداڵێکی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ بە ناوی “ئەرشیا بەرزین”، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە، سزای بەندکردن و لێدانی قامچی بەسەریاندا سەپاوە.