کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی عیرفان کیانی  لە ئیسفەهان

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی عیرفان کیانی لە ئیسفەهان2

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی گۆڵان  سزای سێدارەی عیرفان کیانی دوای پشتڕاستکردنەوەی لە دیوانی باڵای وڵات جێبەجێ کرا.

سزای سێدارەی عیرفان کیانی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە ئیسفەهان، لە کاتێکدا جێبەجێ کرا کە ناوبراو بە تۆمەتە ئەمنییەکانی وەکموحارەبەلەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو. ناوبراو هەشتەمین خۆپیشاندەری مانگی بەفرانبارە کە دوای دەستپێکردنی شەڕی ٤٠ ڕۆژە، لە بەندیخانەکانی ئێراندا لەسێدارە دەدرێت. عیرفان کیانی لە کاتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە ئیسفەهان دەستبەسەر کرا و لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بە تۆمەتگەلێکی وەکموحارەبە لە ڕێگەی هەڵگرتنی چەکی سارد،دروستکردنی نائەمنی،هاندان بۆ کردەوەی توندوتیژیوبەشداری لە تێکدانی موڵک و ماڵی گشتیدادگایی کرابوو. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وردەکاریی زیاتر لەسەر شوێنی جێبەجێکردنی سزاکە و دۆخی ڕاگرتنی ئەم بەندکراوە پێش لەسێدارەدانی، لەلایەن بەرپرسانی فەرمییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.