کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

جودایی خوازی بیانویەک بۆ سەرکوت و پێشێل کرانی مافەکانی خەڵکی کوردستان

  تەجزیە تەڵەبیوتەمامیەتی ئەرزیناوی ڕەمزی سیاسەتی سەرکوتی خەڵکی کوردستان و پێشێلکرانی مافە ئینسانی و سەرەتاییەکانی نەتەوەی کورد و باقی نەتەوەکانی دانیشتوی ئێرانە. لە ماوەی یەک سەدەی ڕابردودا و لە دوو نیزامی پاشایەتی و ئیسلامیدا بەم بیانوانەوە، داسەپاندنی هەڵاواردن و بێ مافی، زەوتی ئازادی، هەژاری و دواکەتو ڕاگرتنی ئابووری، پێشێلکرانی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ، سیاسەتی ڕەسمی حکومەتەکانی دەسەڵاتدار لە ئێراندا بووە.

لەگەڵ شکڵ گرتن و قوڵبوونەوەی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیکە لە کوردستان و خەباتی پڕ لە شانازی چوار دەیەی تێکۆشانی ژنان و پیاوانی خەباتکار و عەداڵەت خوازەوە سەرچاوەی دەگرت، کوردستان جارێکی تر کەوتە سەردێڕی هەواڵ و کاردانەوە سیاسیە جۆراوجۆرەکانەوە، چ لە لایەن ئوپوزسیۆن و چ لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە.

لەلایەک بە ملیۆن کەس لە خەڵکی شەریف و ئازادیخوازی ئێران، ناوچەکە و جیهان پشتیوانیان لە خەبات و سوننەتە شۆڕشگێڕانە و پێشکەوتوەکانی خەڵکی کوردستان کرد. لەلایەکی دیکەوە لە کۆماری ئیسلامیەوە بیگرە تا ناسیۆنالیزمی توندڕەوی ئێرانی هەرکامە و بە زمانی تایبەت بە خۆی ئەم چەمک و مەزمونە ناسراوە کۆنەیان بە شەیپوری تەبلیغاتیان لێدایەوە. بەشێکی بەرچاو لەم ئوپوزسیۆنەی ڕاست و ناسیۆنالیزمی توندڕەو کە لەوە پێشتر پشتیوانی ئەم یان ئەو باڵی کۆماری ئیسلامی بوون و تاریفیان لە سپای پاسداران بۆ پاراستنی سنورەکانی وڵات دەکرد، بە بینینی زەرفیەتەکانی ئەم شۆڕشەی ئێستالە کۆمەڵگای کوردستاندا، نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەیەکپارچەیی خاکیئێران کردە سەدێڕی پلادفۆڕمە سیاسیەکانیان.

ناسیۆنالیزمی توندڕەوی ئێرانی لە میللیمەزهەبیەوە تا وتەبێژانی دوێنێی ئەم یان ئەو باڵی حکومەتی ئیسلامی، لە لیبڕاڵەکان و بەشێک لە هەڵسوڕاوانی کۆنە چەپ تا سیلیبریتیە هەڵ پەرستەکان و تا مەئمورانی تەبلیغاتچی کۆماری ئیسلامی بە گشتی لەدژی خەڵکی کوردستان بەسیج بوون. ڕژیم بە ئامانج گرتنی ناوەندەکانی ئەحزابی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان و کوشتاری خەڵکی بێدیفاعی کردە چاشنی درۆپەردازیەکانی و کەڵکەڵەی ئوپوزسیۆنی ڕاستی کۆماری ئیسلامیش گوڵی کرد و شەرت و مەرجی خۆیان لەم بوارەدا خستە بەردەم هاوپەیمانەکانیان لە کوردستان و داوای تەعەهودی کەتبی و ڕەسمی بۆپاراستنی یەکپارچەییخاکی ئێرانیان لێ کردن. ئەوە لە حاڵێکدایە کە خەڵکی کورد و تورک و به‌لوچ، ژنان و لاوان، کرێکاران و خوێندکاران لەسەر شەقامەکان دروشمی وەحدەت و هاوپشتییان دەوتەوە و سینگیان کردبووە قەڵغانی گوللەکانی دوژمن.

پێناسە و هاوبەشی سەرجەم ئەم تەیفە کۆنەپەرستە دژایەتی لەگەڵ بزوتنەوە و داخوازیەکانی خەڵکی کوردستانە. ئەم تەیفە زۆر بەرژەوەندی هاوبەشیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا هەیە. دروشمی سەرەکی ئەوانیەکپارچەیی خاکیئێرانە. دروشمێک کە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ یەکسانی، دادپەروەری و مافەکانی خەڵکی کوردستان بە جوداییخوازی لێک ئەداتەوە.

ڕەزاشا و محەممەد ڕەزاشا، خومەینی و خامنەیی لەژێر ناوی دیفاع لەیەکپارچەیی خاکیئێراندا هەرکامە و بە نۆبەی خۆی کوردستانی خەڵتانی خوێن کرد. ئێستا منداڵەکانی دیکتاتۆڕی پێشوی ئێران کە وەک دۆنکیشۆت خۆی بە جێنشینی باوکی و فەرمانڕەوای ئێران دەبینێ، هەمان ئەو دروشم و سیاسەتانە بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە تێکرار دەکاتەوە!

ئوپوزسیۆنی ڕاست کە ڕەزا پەهلەوی کوڕی شای پێشوی کردۆتە وەکیلی خۆی، سەرەڕای ئەوەیکە لە نێوخۆ و لە دەرەوەی وڵات خاوەنی که‌مترین پێگەی کۆمەڵایەتیش نیین، لەمڕۆدا بۆ خەڵکی کوردستان و ئەحزابی سیاسی ئەو خەڵکە شەرت و مەرج دیاری دەکات.

دەبێ بە گشت ئەوانەی کە گۆیا نیگەرانی لەدەستچوونییەکپارچەیی خاکیئێرانن بتوترێت کە ئەگەر دەتانەوێ خەڵکی کوردستان بژاردەی سەربەخۆبوون لە ئیران نەگرێتە بەر، پێویستە مافەکانی بە کامڵی و یەکسان لە چوارچێوەی وڵاتێکدا بەناوی ئێران بە ڕەسمیەت بناسرێت.

لە ڕاستیدا دەبێ لەبەرچاو نەگیرانی ئەم مافانە وەک جوداییخوازی ناو ببرێت. ئەزمونی مێژوویی نیشانی داوە لە ئەگەری پێشێلکرانی مافە ئینسانی و سەرەتاییەکانی نەتەوە ژێردەستەکان، جوداییخوازی دەبێتە داخوازی و هێزی یەکەم و سەرەکی کۆمەڵگا. دەستەبەربوونی بە تەواوەتی بەرنامەی کۆمەڵە بۆ دەسەڵاتداریەتی جەماوەری لە کوردستان، زامنی مانەوەی خەڵکی کوردستانە لە چوار چێوەی وڵاتی ئێراندا.

لە دنیای ئەمڕۆدا ناکرێت بە شێوەی سەرکوت و ڕەدکردنەوەی مافەکانی خەڵک بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لەسەر کورسی دەسەڵات بمێنیتەوە. خەڵکی کوردستان تا گەیشتن بە سەرجەم مافە ئینسانیەکانی درێژە بە خەبات ئەدات شان بە شانی ژنان، کرێکاران، لاوان و سەرجەم خەڵکی هاوچارەنووسی لە سەرتاسەری ئێراندا. سەرکەوتن و دەستەبەربوونی هیوا و داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان لەم مەسیرەدا حەتمی و بێگەڕانەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-