کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

جه‌نایه‌تێكی‌تر،‌ كه‌ له‌ ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌دا خه‌ریكه‌ ڕوو ده‌دات

لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ جارێكی دیكه، تهوهریسیاسهتی بردنهسهرهوهی جهمعییهت، كهبهردهوام لهلایهن خامنهییهوهتهئكیدی لهسهر كراوه، كێشرایهناو لاپهڕهی یهكهمی ڕۆژنامهو تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانی ئێرانهوه‌. ڕۆژی پێنجشهممه٢٥ی مانگی بهفرانبار،كۆبرا خهزعهلی، سهرۆكیشۆرای فهرههنگی كۆمهڵایهتیی ژنان، ڕایگهیاند كهمهجلیسی شۆرای ئیسلامی، یاسایغهربالگهریی ئیجباریی زایمانههڵدهوهشێنێتهوه‌. “غهربالگهریی زایمانبهكۆمهڵێك تێستی خوێن و سۆنۆگرافی دهوترێ، كهلهو ڕێگهوه،دایك و باوك، پێشتر، لهسڵامهتی كۆرپهڵهكهیان پێش لهدایك بوون ئاگادار دهكرێنهوه‌. لهڕێگهی ئهم تێستانهوه، دهكرێ بهربهلهدایك بوونی منداڵانی كهمئهندام و نوقسانی زگماكی بگیرێت. ئهوهش لهحاڵێك دایهكه، سهرهڕای ئهوهی ئهم یاسایههێشتا بهكردهوهش دهرنههاتووه، بهپێی ڕاگهیاندنی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران، ساڵانهلانیكهم ٣٥ ههزار منداڵی كهمئهندام لهئێران لهدایك دهبێت. ههربۆیه، لهئێستاوهدهتوانین بهوهبگهین كهئهگهر وهها سیاسهتێك بهكردهوهدهربێت، كۆمهڵگا لهگهڵ چ كارهساتێك بهرهوڕوو دهبێتهوه‌.

غهربالگهریی زایمانسیاسهتێكهكهلهزۆربهی وڵاتانی جیهاندا باوهو بهڕێوهدهچێت. لهحاڵێكدا كهلهههموو جیهان ههوڵ دهدرێ كهتێستهكانی غهربالگهری، بهخۆڕایی ئهنجام بدرێت و چالاكیی فێركاری و هاندهرانهلهم بوارهدا بۆ دایكان بخرێتهدهستووری كارهوه، لهئێران بهنیازن ئهم سیاسهتهبسڕنهوه‌. لهوڵاتێكدا كههاوسهرگیریی منداڵان ڕێگهپێدراوه، لهوڵاتێكدا كههاوسهرگیریی فامیلی باوه، لهوڵاتێككهبهدخۆراكی و لهخوارێ بوونی ئاستی تهندرووستی و دهیان ئازاری كۆمهڵایهتیی دیكه،ڕاستهوخۆ لهسهر ژیانی كۆرپهڵهی ناو زگی دایك كاریگهری دادهنێ و ئاكامهكهی دهیان جۆر زیان و نوقسانی زگماكییه، ڕێگری كردن له‌ “غهربالگهری، جهنایهتێكه وهك ههموو ئهو جهنایهتانهی دیكه، كهكۆماری ئیسلامیخهریكه  ئهنجامیان دهدات.

بهڵام ههوڵی مهجلیسی ئیسلامی بۆ ڕێگری كردن له‌ “غهربالگهریی زایمان، ههوڵێكی لهناكاو نییه‌. پهیگریی ئهم بابهتهدهگهڕێتهوهبۆ ئهو فهرمانانهی كهعهلی خامنهیی، لهپێوهند لهگهڵ پێویستیی دوو بهرابهر بوونی جهمعییهتی ئێران، دهری كردوون. ئهو فهرمانانهههرچهند مانگ جارێك لهلایهن ناوبراوهوهتهئكیدیان لهسهر دهكرێتهوه‌. بهدوای فهرمانهكانی خامنهیی بوو كهدهستبهجێ مهجلیس وشۆرای باڵای فهرههنگی، چهندین ماددهیان پهسند كرد تا بنهماڵهكان بهرهو ههبوونی منداڵی زیاتر هان بدهن. وهزارهتی بێهداشت، ههمووجۆرهخزمهتگوزارییهكی لهپێناو كۆنتڕۆڵ كردنی جهمعییهت و ڕێگری كردن لهدوو گیان بوون، ڕاگرت. كاڵاكانی ڕێگری كردن لهدووگیان بوونیان لهنهخۆشخانهدهوڵهتییهكاندا سنووردار كرد. لهبهرامبهردا دهستیان دایهتهبلیغاتی هاندهرانهی بهرین بۆ منداڵدار بوون. زیاد كردنی قۆناغی مهرهخهسی زایمان بۆ دایكان و لهبهرچاوگرتنی مهرهخهسی دوو حهفتهیی بۆ باوكان، خۆڕایی كردنی زایمانی سرووشتی لهنهخۆشخانهدهوڵهتییهكان، بهتاوان لهقهڵهم دانی لهبار بردنی كۆرپهڵه، لهزومرهی ئهو ههوڵانهبوون.

ئهگهرچی سهرانی ڕژیم شعووری كۆمهڵایهتیی خهڵكیان بهكهم دانا. بهڵام خهڵك بهئاسانی تهسلیمی ئهم سیاسهتهنهبوون. ههوڵهكانی ڕژیم لهلایهن خهڵكهوهبایهخیان پێنهدرا. پهرهسهندنی جهمعییهت لهئێران بۆ یهكهمین جار گهیشتهژێر یهك لهسهد. ئاكامی ههموو ئهم ههوڵهدژهمرۆییانهنهتهنیا چوونهسهرهوهی جهمعییهتی دڵخوازی خامنهیی لێنهكهوتهوه، بهڵكوو لهبار بردنی شاراوهی كۆرپهڵه، بههۆی باروودۆخی ناسالم، گیانی زۆرێك لهدایكانی خستهمهترسییهوه‌. ئامارهكان نیشانیان داوهكهههرچی عهلی خامنهیی زیاتر لهسهر منداڵدار بوون تهئكیدی كردووهو دهوڵهتی بهرهو ئهنجامدانی ههوڵی خێرا بردووه، خهڵكی ئێران، كهمتر خۆیان خستووهته‌‌ باروودۆخی دڵخوازی ئهوهوه‌‌.

لهحاڵێكدا كهنیزامی چینایهتیی پیاومهزن و ڕژیمی ئیسلامیی دهسهڵاتدار، ههوڵ دهدات كهمافی سهرهتایی و ئینسانیی ژن بهرامبهر بهجهستهی خۆی، لێزهوت كات، ژنانی ئێران، لهوهزیاتر، پێشێل كرانی ئهم مافهیان بۆ تهحهمول ناكرێت و ههروهك چۆن حیجاب و پۆششی ئیجباری وهلا دهنێن، لهبهرامبهر زهوت كردنی مافی منداڵدار بوونیشدا، موقاومهت دهكهن.

بهڵام بهداخهوه، دووكهڵی ئهم سیاسهتهبهئاشكرا دژهژنه، پتر له ههمووان، دهچێتهچاوی ژنانی كرێكار و زهحمهتكێش و ههژاری كۆمهڵگاوه‌.  ههژاریی بهرین و بێسنوور، لهخوارێ بوونی ئاستی تهندرووستی و دهرمان، بهكارهێنانی دهرمانی ناستاندارد بۆ ڕێگری كردن لهدووگیان بوونی نهخوازراو، لهبار بردنی ناسالم و مهترسیداری كۆرپهڵه، موقاومهت كردن لهم بوارهی بۆ ژنانی زهحمهتكێش، پڕ لهژان و تاقهتپڕووكێن كردووه‌. ههر بۆیهپێداگریی كۆماری ئسیلامی لهسهر ئهم سیاسهته،كهبهئاشكرا ئاكامی پێچهوانهشی بووه، جهنایهتێكی دیكهیهلهئاستی كۆمهڵایهتیدا، كهلهدژی ژنانی ئێران بهڕێوهدهچێ

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-