کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

جه‌نایه‌تی كوشتاری به‌ندكراوانی سیاسیی ساڵی ١٣٦٧ هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت

حهفتهی یهكهمی مانگی گهلاوێژ، ساڵڕۆژی یهكێك لهخوێناویترین و جهنایهتكارانهترین كردهوهكانی ڕژیمی ئیسلامی لهئێرانه‌. كوشتاری بهندكراوانی سیاسی لهیهكهمین ڕۆژهكانی مانگی گهلاوێژی ساڵی ١٣٦٧ی ههتاوی بهكوشتنی ئهندام و لایهنگرانی سازمانی موجاهدینی خهلق دهستپێكرد و لهسهرتاسهری ئهم مانگهدا درێژهی بوو. كوشتاری كۆمۆنیستهكان لهمانگی خهرماناندا ئهنجام درا. زۆرێك لهقوربانیان، دهورهی مهحكوومیهتهكهیان تێپهڕاندبوو و چاوهڕوانی ئازاد كران بوون. هۆكاری دهستبهسهر كردنی زۆرێك لهو بهندكراوانهناڕوون بوو و لهچاوهڕوانیی بهناوتهفهیمی ئیتهامدا بوون. شەڕی وێرانگەری ئێران و عێڕاق بهتەڵەفاتی ئینسانیی بهرین و خەسارات و زیانی گەورەی ئابووری و ماڵییهوهکە ببوە هۆی وێران بوونی زۆربەی شار و ناوچە مەسکونیەکانی هەردوولا، بە شکستی کۆماری ئیسلامی کۆتایی هاتبوو. خومهینی كهلهسهرهتادا شهڕی پێ نیعمهتی ئیلاهی بوو، بهسهرشۆڕییهوهوهك خۆی گوتی جامی ژههری نۆشی و شكستی قهبووڵ كرد. کۆتایی شەڕ بۆ خەڵکی ئازار دیتووی ئێران، کرانەوەی دەربیجیەکی هیوا بوو کە لە لایەکەوە دەیانتوانی ژیانی ئاسایی و بە دوور لە کوشتار و بۆمبارانی رۆژانە دەست پێبكهنهوهو لە لایەکی دیکەشهوە دەیانتوانی داخوازییهئینسانییهكانی خۆیان کە هەموو رۆژێک بە بیانووی شەڕەوە سەرکوت دەکرا، بێننهگۆرێ. شەوق و شادمانی لە دڵی خەڵکدا بەدی هاتبوو و شکست و داماویی ڕژیمی ئیسلامیان بە خاڵێکی جێگای هیوا بۆ بەرەو پێش چوونی خەبات و دەستەبەر بوونی داخوازیەکانیان لە داهاتودا دەزانی. سەرانی کۆماری ئیسلامی و لە سەروویانەوە خومەینی و ڕاوێژکارە سەرەکیەکانی، ڕەفسەنجانی و خامنەیی و باقی هاوبیرانیان ئاگاداری تەواوی ئەم واقعیەتانە بوون. ئەوان بە پێی پیلان و ئاگاهانە بڕیاریاندا کە شادی و خۆشحاڵی خەڵک بههۆی کۆتایی شەڕ بکەنە ماتهم و پرسە بۆیان، بەڵام هۆکارێکیان بۆ وهڕێ خستنی شەپۆلی کوشتاری خەڵکی کۆڵان و بازاڕ نەبوو. سەرانی کۆماری ئیسلامی کە بەقەولی خۆیان، حکوومەتەکەیان بەرهەمیسەرکەوتنی خوێن بەسەر شمشێردابوو، بهنیازبوون تۆڵەی شكست لەشەڕی عێراق، لهخەڵکی ئێران بکەنەوە. ئەوان بۆ مانەوەیان پێویستیان بە ڕشتنی خوێنی زیاتر بوو و ئەمجارەش وەک ٣٠ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٠ شمشێری ژههراویی خۆیان لە زیندانەکان و لەدژی بهندكراوانی سیاسی خستەکار. لە ڕەوانگەی حاکمانی ئێرانەوە گونجاوترین و بێ دهنگترین شوێن تەنیا زیندانەکان بوو کە بە هەزاران ئینسانی ناڕازی و تێکۆشەر و لە عەینی حاڵدا بی دیفاع لە پشتی میلە ئاسنینەکانیەوە بەند کرابوون. خومەینی بهپێكهێنانی کۆمیتەیەکی پێکهاتوو لە حسێنعەلی نیری( حاکمی شەرع)، موڕتەزا ئیشراقی(دادستان)، ئیبڕاهیم ڕەئیسی(جێگری دادستان) و مستەفا پوور محەممەدی (نوێنەری وەزارەتی ئیتلاعات لهزیندانی ئێڤین)، وێڕای دهركردنی فهتوای مهزههبی، فهرمانی كوشتنی ههزاران بهندكراوی سیاسیی دهركرد. لەگەڵ دەرکردنی ئەم فەتوایە و مهئمور کردنی ناوبراوان، جەنایەتکارانی پیشهیی وەکلاجهوهردی،داوەری،حهمید نوریو دەیانی تر، زیندانەکانیان بۆ ڕێبەری ئیسلامی کردبە بەرەیەکی شەڕی یەک لایەنە و شکست لە جەبهەیان کردەسەرکەوتنلە زیندانەکاندا. داری ئێعدامیان دامەزراند و بهندكراوانی ئاڕمانخواز بە وتنینابهجەلادان ئێعدام كران و مۆری سەرشۆڕییەکی مێژوییان بە نێوچاوانی بکوژانەوە نا. بە هەزاران زیندانی تێکۆشەر و خۆڕاگر دارەکانی ئێعدامیان ماچ کرد، بەڵام لە بەرامبەر جەنایەتکارانی ئیسلامیدا سەریان دانەنەواند. هەواڵی ئەم جەنایەتە لە ڕادیۆ و تەلەویزیۆن و چاپهمهنییهكانهوهبڵاو نەکرایەوە. خومەینی و شاگردەکانی پێیان وابوو کە قفڵێکی هەتاهەتایی ئیستبدادیان لە زاری کۆمەڵ داوە. پەیکەری قوربانیانی ئەم جەنایەتەیان بە دزیەوە لە خاوەرانی تاران، دارولڕەحمەی شیراز، باغی ڕەزوانی ئیسفەهان، حەساری دادگای ئینقلاب لە سنە و دەیان شوێنی تر شاردەوە. گوڕستانی ئەم ئازیزانەیان ناونا لەعنەت ئاوا تا بە خەیاڵی خاوی خۆیان خەڵک لێیان دوور بکەونەوە. بهڵام ئهم شوێنانهبە خێرایی بوونە ئارامگای ئازیزانی لەبیر نەکراو و بە دڵناییەوە لە داهاتوویەکی نە زۆر دووردا دەبنە ژوانگەی ئهویندارانی ڕێگای ڕزگاریی مرۆڤایهتی.

زۆری نهخایاند کە ههواڵی ئهم جهنایهتهخۆفناكهلە ئێران و لە دەرەوەی ولات بڵاو بۆوە. خەڵکی ئێران کە وردهوردهخەریک بوو جەستەی ماندوویان لەژێر وێرانەکانی شەڕی ئێران و عێڕاق دەردەکێشا، زانیان کە چ کارەساتێک لەدژی ئازیزانیان بەڕێوەچووە. ژمارەیەکی کەم لە هاوخەباتانی قوربانیانی جەنایەتی هاوینی ٦٧ کە لەو کوشتارە بەکۆمەڵە بە سڵامەتی رزگاریان ببوو لە بیرەوەریەکانیاندا گۆشەگەلێکیان لە دڵڕەقیی جەنایەتکارانی زیندانوان و مەزڵومیەتی بهندكراوانی بێ دیفاع بۆ ڕای گشتی گێراوهتهوه‌. بەڵام هێشتا ئەمە هەموو ڕاستیەکە نییە. هێشتا بەشێکی زۆر لە ڕاستیەکانی ئەم جەنایەتە لە خەڵک شاراوەیە.

زۆربەی بڕیاردهران و ئهنجامدهرانی ئەم جەنایەتە، لە دادستانی پێشووی گشتییهوە تا سەرۆکی دادگا و باقی ئەو جەنایەتکارانەی کە لە کارەساتی کوشتاری بهندكراوانی سیاسیی ساڵی ٦٧دا بەشێک لە باسكی بههێزی ئیمام بوون لە نەبەرد لەدژی زیندانیانی بێدیفاع، چەند ساڵ دواتر جلی بەناو ڕێفۆرمخوازانی حکومەتییان لەبەر کرد و بۆ رزگار کردنی کەشتیی بەر تۆفان کەوتوی حکومەتی ئیسلامی كهوتنهخۆ، بهڵام ئهمجارهیان كهشتییهشكاوهكهی خۆشیان لهقوڕ چهقی.

بێگومان سهرهنجام ئهو ڕۆژهدێت كهسهرانی جهنایهتكاری كۆماری ئیسلامی لهدادگای عهدڵی خهڵكی ئازار چێشتووی ئێراندا موحاكمهبكرێن و نهێنیی جهنایهتهبێ ئهژمارهكانیان زیاتر وهدهر بكهوێت و سزای شایستهی خۆیان وهربگرن. گیان بهختكردووانی ساڵی ٦٧ و باقیی گیان بهختكردووانی ڕێگای ڕزگاریی مرۆڤایهتی ههرگیز لهبیر ناكرێن. بێگومان جهماوهری وشیار و خهباتكاری ئێران، بڕیاردهران و ئهنجامدهرانی پتر له٣ دهیهكوشتاری ڕۆڵهكانیاننهفهرامۆش دهكهن و نهدهبهخشن“.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-