کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای پاسداران لە ورمێ

تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای پاسداران

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری ورمێ، ئۆتۆمبێلەکە لەناوچوو و ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی کوژراو و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم تەقینەوەیە کاتژمێر ١٢ی نیمەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ لە سەر جادەی پایگایەکی سوپای پاسداران لە نزیک گوندی “جوجەهیلە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ ڕووی داوە. جێگای ئاماژەیە لە ئاکامی ئەو تەقینەوەدا کە دەنگەکەی لە تەواوی ناوچەکە بیستراوە ئۆتۆمبێلەکەی سوپای پاسداران لەناو چووە و ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی کوژراو و بریندار بوون.
هەروەها دوای ١٥ خوله‌ك تەقینەوه‌ی دووەم ڕووی داوە و دواتر قوربانییەکان بە ئەمبوڵانسێک و تۆیۆتایەک بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ گوازراونەتەوە و پاش ئەو تەقینەوەیە درۆنێکی سوپای پاسداران بۆ ماوەی چەند کاتژمێر بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕاوەتەوە.