ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی گه‌رمابردووییه‌وه پێنج كرێكاری پترۆشیمی ئابادان باری ته‌ندرووستیان تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پله‌ی گرما له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باشووری ئێران كه سه‌نایه‌عی نه‌وت و گازی تێدایه و گیانی كرێكاران له گه‌رمای سه‌ره‌وه‌ی ٤٠ ده‌ره‌جه و به‌بێ ئیمكاناتی ڕیفاهی له مه‌ترسی جیددی دایه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و باروودۆخه سه‌خته به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته‌كانی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی له دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ كرێكاران خۆده‌بوێرن و سه‌ره‌ڕای له‌خواره‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست، حه‌قده‌سته‌كانیان له‌كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكرێت.