دوو ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ وێنه‌كانی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان له نزیك شاری قوروه‌ی سه‌ربه ئوستانی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گڵكۆی ٢٠ زیندانی سیاسی كوردی ده‌یه‌ی شه‌ستی تێدایه كه له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ئێعدام كراون و ئێستا ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان گۆڕه‌كه‌یان تێكداوه.
ئه‌و دوو ڕێكخراوه‌یه له ڕاپۆرته‌كه‌یاندا ئاماژه به هه‌بوونی لانیكه‌م ١٢٠ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له سه‌رانسه‌ری ئێران ده‌كه‌ن. له گۆڕستانه‌كه‌ی شاری قوروه‌ش لانیكه‌م گڵكۆی ٢٠ زیندانی چه‌پگه‌رای ده‌یه‌ی ٦٠ی تێدایه كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌رده‌وام كێلی قه‌بره‌كانیان شكاندووه و ئێستاش به لۆدێر گۆڕستانه‌كه‌یان تێكداوه و كردوویانه‌ته شوێنی كشتووكاڵ.