له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له شاری مهاباد گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان تێك داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی به ڕه‌نگی ڕه‌ش ناو و ناونیشانی گیانبه‌ختكردووان ده‌سڕنه‌وه و به‌ردی سه‌ر مه‌زاره‌كان ده‌شكێنن. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، گڵكۆی گیانبه‌ختكردووان “شه‌ماڵ خه‌دیری”، “محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د گاگشی”، “كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دپور”، “هه‌ژار سه‌عیدزاده” و “ئازاد حسێن پور” له شاری مهاباد چه‌ند جار له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی خامنه‌ییه‌وه تێك دراوه و ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه تێك درابوو.