کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تیرۆركرانی ئەندامێكی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادیی لە شارۆچكه‌ی “كفری”

تیرۆركرانی ئەندامێكی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادیی لە شارۆچكه‌ی كفری

كاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، “سوهەیل خورشید” ناسراو بە “مامۆستا شەماڵ” ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی لە شارۆچكەی “كفری” و لە بەردەم ماڵەكەی خۆیدا، تیرۆركرا.

لە ئێستادا تەرمی “مامۆستا شەماڵ” ڕەوانەی پزیشكی دادی “کەلار” كراوە و تائێستا دەزگا ئەمنییەكان هیچ زانیارییەكیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ نەخستووەتەڕوو، به‌ڵام پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تاوانباران چڕتر ده‌كه‌نه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو نووسه‌ر و مێژوونوس و كارمه‌ندی ئیداره‌ی كشتووكاڵی شارۆچكه‌ی “كفری” بووه‌.