بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هاوار نیوز، ڕۆژی هەینی ١٣ی مانگی جۆزەردان سوپای تورکیە و میلیشیاکانی، بەچڕیی گوندی “بێنێ” لە ناوچەی شێراوای عەفرینیان تۆپباران کردووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، زیاتر لە ٥٥ گوللـەتۆپ و هاوەن لە گوندەکە کەوتووەنەتە خوارەوە و تائێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەو تۆپبارانەەوە بۆ ڕای گشتی بڵاو نەکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سەرۆک کۆماری تورکیە هەڕەشەی داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و جموجۆڵە سەربازییەکان لەو ناوچانەدا زیادی کردووە. بەپێی هەواڵێکی دیکە درەنگانی شەوی ڕابردوو سوپای تورکیە چەند ناوچەیەکی برادۆست سەر بە شاری هەوڵێری بۆردوومان کردووە و بەو هۆیەوە ئاگر لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەو شارۆچکەیە کەوتووەتەوە.