ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، تۆپخانه‌كانی سپای پاسداران، ده‌ستیان داوه‌ته تۆپبارانی به‌رزایه سنووریه‌كانی گوندی “شه‌ركان”ی سه‌ر به شاری نه‌وسوود و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان به باخ و باخاتی خه‌ڵك و سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی تۆپبارانه‌كانی سپای پاسداران، سه‌ره‌ڕای زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌ی باخاتی خه‌ڵك، جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی ناوچه‌كه ئاگری تێ به‌ربووه و تا ئێستا كونترۆڵ نه‌كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام به بیانووی جه‌وله‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كوردستان، ناوچه سنوورییه‌كان تۆپباران و جه‌نگه‌ڵ و دارسته‌كانی به ئه‌نقه‌ست ئاور تێبه‌رئه‌دات.