لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەوڵەتی لوبنان سکاڵایەکی توندی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دەوڵەتی لوبنان لە نامەیەکدا بۆ شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕژیمی ئێرانی بە “پێشێلکردنی عورفی دیپلۆماسی“، “دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی لوبنان” و “ڕاکێشانی لوبنان بۆ ناو شەڕ” تاوانبار کردووە. هەروەها لوبنان سپای پاسدارانی بە ئەنجامدانی چالاکیی بێ مۆڵەت لە ناو خاکی لوبنان تاوانبار کردووە و ئەو سکاڵایە لە کاتێکدا تۆمار کراوە کە ناکۆکییەکانی نێوان دەوڵەتی لوبنان و حیزبوڵڵا بەردەوامن.
